شارپرێس:
جێگری باڵوێزی ئاشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردو ڕایگەیاند بەردەوام هەوڵ دەدەن كێشەی كوردو كارەساتی هەڵەبجە بەدونیا بگەیەنن.
هانا جاف جێگری باڵوێزی ئاشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست لە كۆنفرانسێكی لەشاری هەڵەبجە رایگەیاند لەدرێژەی چالاكیەكانیاندا بەردەوام هەوڵیانداوە كە كێشەی كوردو كارەساتی هەڵەبجە بەدونیا بگەیەنن و لە پێناوەشدا لە ڕێگەی ڕێكخراوەكەیانەوە هەوڵەكانیان چڕ كردۆتەوە.
جاف ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەرپرسانی كوردیان بانگهێشت كردوە تا كۆڕو سیمیناریان هەبێت ،لە هەمانكاتدا بەردەوام هەڕەشەكانی داعش و كار وكردەوەكانیان بە جیهان گەیاندوە .
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو كە یەكێك لە هەوڵەكانیان بۆ ناساندنی كێشەی كورد و بە جینۆساید ناساندنی كارەساتی هەڵەبجە كردنەوەی پێشەنگایەكی تایبەتەلە مۆزەخانەی تایبەتی ئەمریكا كە تایبەتە بەو ئەو وڵاتانەی كە تاوانی جەنگیان دەرهەق كراوە ،بەڵێنی ئەوەمان پێدراوە كە ئەو پێشەنگایە بكەنەوە بۆیە پێویستە بەڵگە نامەكان و وێنەكان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پێشەنگاكەوە كارەستی شارەكە بە دونیا بگەیەنن .
هانا جاف ئەوەشی خستەڕوو كە ناساندنی هەڵەبجە وەك پایتەختی ئاشتی لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكان پێویستی بە پاڵپشتی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.
س.هـ