سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان‌و یەكێتی: دەبێت دوای ئاسایكردنەوەی پەرلەمان ریفراندۆم ئەنجام بدرێت

کوردستان

08/07/2017‌ 2869 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی هاتوو جەختیان لەسەر چەند خاڵێك كردوەتەوە.

لەدوای كۆبوونەوەكەش سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان‌و یەكێتی راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە‌و تیایدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێكی گرنگی هەرێمی كوردستان بەتایبەت بابەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان و پرسی ریفراندۆم كردوە .

لە ڕاگەیەندراوەكەدا سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕاندا هاتووە "یەكریزی نیشتمانیی دروست بكرێ لەسەر پرسە نیشتمانیە چارەنوسازەكانی خەڵكی كوردستان".

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە دوای ئاسایكردنەوەی پەرلەمان، ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بۆ سەربەخۆیی لەسنوری كارگێڕی ھەرێمی كوردستان و ناوچە دابرێندراوەكان.

سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان‌و یەكێتی باسیان لە دروستكردنی ھاوپەیمانی (ئیئتلاف) فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان.

 ده‌قی راگه‌یه‌نراوی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان:

ئه‌مڕۆ (8/7/2017) سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆبوه‌وه‌و بڕیاردرا له‌سه‌ر :

یه‌كه‌م / یه‌كریزی نیشتمانیی دروست بكرێ له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانیه‌ چاره‌نوسازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.

دووه‌م/ دوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌سنووری كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان.

سێ یه‌م/  دروستكردنی هاوپه‌یمانی ( إئتلاف ) ی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. 

سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان
8/7/2017
س.هـ