لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانە
شارپرێس هۆكاری بەشدارینەكردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەكۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی ئاشكرادەكات

کوردستان

29/07/2017‌ 9676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی‌و ئەمڕۆی سەركردایەتی یەكێتی نەكردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارو نزیك دراوە بەشارپرێس، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەهۆی ئەوەی لەدەرەوەی وڵاتە بەشداری كۆبوونەوەكەی هەفتەی رابردوو مەكتەبی سیاسی‌و ئەمڕۆ شەممەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی نەكردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان باری تەندروستی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناجێگیرەو هۆكاری چوونە دەرەوەكەشی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی دەگەڕێتەوە.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی رۆژی پێنج شەممە كۆبووەوەو ئەمڕۆش ئەنجوومەنی سەركردایەتی، كە تێدا چەند پرسێك تاوتوێكراوە، بەتایبەتی پرسی سەردانی شاندی یەكێتی بۆ ئێران‌و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆكایەتی باڵی دەسترۆیشتووی ناو یەكێتی نیشتمانی دەكات‌و لەدوای جەلال تاڵەبانی سكرتێری حیزبەكەش، زۆربەی جومگەكانی دەسەڵاتی حیزبەكەی بەدەستەوەیە.

هـ ـ ح