بزوتنەوەی گۆڕان ڕابون مەعروف لە حیزبەکەی دوردەخاتەوە

کوردستان

19/09/2017‌ 4069 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی ڕابون مەعروفی لە حیزبەکەی دورخستەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بە فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ڕابوون مەعروف پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان لە ریزەکانی حیزبەکەی دورخستەوە.


سەرچاوەیەی تایبەت لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە شارپرێسی ڕاگەیاند "بزووتنەوەی گۆڕان بە شێوەیەکی فەرمی پەرلەمانتاری لە ریزەکانی حزیبەکەی دورخستەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا "هۆکاری دورخستنەوەی ئەو پەرلەمانتارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەیوەندی بە جوڵانەوەیەکی دیکەوە کردوە بە ناوی قەوارەی نەخێر لە ئێستادای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان".

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری خۆی لە ریزەکانی حیزبەکەی دورخستەوە ئەویش لەبەر ئەوە پەیوەندی بە ریزەکانی جوڵانەوە نەخێر لە ئێستادا کردبو.

ڕابون مەعروف لە ئێستادا وتەبێژ و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی جوڵانەوە نەخێرە لە ئێستادایە.


هـ ـ ر