دۆناڵد تڕەمپ: ئێران پشتگیری لە تیرۆر دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا

جیهان

13/10/2017‌ 1120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد تڕەمپ دوایین هەڵوێستی خۆی دەربارەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران راگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی ئێران کرد و ئەو وڵاتەی بە پشتگیریکاری تیرۆر لەو ناوچەکە ناوبرد.

دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەدا "ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ەوە بووەتە هۆی دروسکردنی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەو وڵاتە لەلایەن کەسانێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بونەتە مایەی نائارامی و پشتیروانی تیرۆر لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

تڕەمپ ئێرانی بە دەوڵەتیکی بەدکار و خراپی ئاینی ناوبرد و وتیشی "تا ئێستا ئێران زیاتر لە ٢٥٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازی و کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئێران هاوکاری سەرجەم گروپە تیرۆستییەکانی کردووە و لەگەڵ ئەوەشداچەندین موشەکیان دروستکردووە بۆ هەڕەشە کردن لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی".

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی وتوە " ئێران توندوتیژی لە ناوچەکە ناوەتەوە و پشتگیری کەسایەتییە ستەمکارەکان دەکات، لە ناوچەکەش بە ئاشکرا پشتگیری  بەشار ئەسەد دەکات و پشتگیری کردنی  ئەسەدیش پشتگیریە لە کەسێک کە چەکی کیمیایی بەرامبەر خەڵکی خۆی بەکار هێناوە".

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد "ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێت بە تەواوەتی رێگری بن لە گەشەکردنی ئێران و دەبێت رێگا لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە".
هـ ـ ر