1
كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌دان ، هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ماده‌ى 140، هه‌ڕه‌شه‌ى تێكچوونى زیاترى نێوان پێكهاته‌كان ، هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌ڵه‌گاى نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست ،هیچ هه‌نگاوێك نیه بۆ ساڕێژكردنى برین ، هیچ هه‌نگاوێك نیه بۆ ئه‌وه‌ى گیانى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه له نێوان پێكهاته‌كاندا پته‌وو تۆكمه بكرێت، حكومه‌تى عێراق و سوپا‌و حه‌شده میللیه‌كه‌ى وه‌ك براوه‌ى جه‌نگ مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه، گه‌ڕانه‌وه‌ى یاده‌وه‌رى تاڵى " لاتحچى بالكوردى " له خاڵه‌كانى پشكنین ، به ئێمه ده‌ڵێت ساڵه‌كان ده‌گۆڕێن ، وه‌رزه‌كان ده‌گۆڕێن ، خانوه‌كان و ناوماڵه‌كان ده‌گۆڕێن، لێ ئاوه‌زى عه‌ره‌بى عێراقى ده‌ڵێى له پۆڵا هه‌ڵكێشراوه ،به تۆپاڵى زه‌مانیش ناگۆڕێ ، سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ى خانووى كورد ، جارێكى تر كێڵانه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه كورد تاپۆى ڕه‌شى عوسمانى هه‌یه‌و هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك نه‌وه‌یه‌كى عه‌ره‌ب داگیرى ده‌كه‌ن ، پرته‌و بۆڵه‌بۆڵى توركمان له دژى كورد‌و په‌لاماردانى ڕه‌ش و سپى ، دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى خراپ ده‌بات ، سیاسیه‌كانى عه‌ره‌ب و توركمان زۆر نائاوه‌زیانه بیر ده‌كه‌نه‌وه ،هه‌ڵدانه‌وه‌ى ده‌فته‌رى كۆن و تاوانباركردنى كورد به هه‌موو خراپه‌كانى 2003تا 2017 ته‌واوى ته‌قینه‌وه‌و كوشت و بڕه‌كان له بیر خه‌ڵك ده‌به‌نه‌وه ، تۆ بڵێى كورد به‌و راده‌یه ئیڕهابى بووبێت و ئێمه نه‌زانین ، پێویسته له برى گه‌ڕان به دوى تاوانباركردنى قوربانیدا بیر له یه‌كتر قه‌بوڵكردن بكه‌ینه‌وه .
2
پارتى و یه‌كێتى له 2003ه‌وه تا رۆژى كه‌وتن 16ى ئۆكتۆبه‌ر ، حزبایه‌تیان كرد ، كه ده‌مانووت حزبایه‌تى مه‌كه‌ن هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كردین و خه‌ڵكیان لێ هانده‌داین ، ئێستاش هه‌ر له به‌ر حزبایه‌تى نایانه‌وێت شه‌ڕى قانونى و ده‌سته‌و یه‌خه‌ى سیاسى له سه‌ر ئه‌و ناوچانه بكه‌ن ، ئه‌مجۆره له مامه‌ڵه به ئێمه ده‌ڵێت كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان بۆ ئه‌وان نه‌وت و ده‌ستكه‌وت بووه نه‌ك قودس و دڵ ، ئاخر به ریشى كێ ڕه‌وایه حزبێك سونبوله‌كه‌ى كه‌ركوك ناوبنات دڵى كوردستان و كه‌چى ئه‌ونزیكه‌ى دوو مانگه ئه‌و دڵه‌ى خستوه‌ته به‌ر قه‌پاڵى حه‌شدى شه‌عبى و لێگه‌ڕاوه چى به سه‌ر دێت به‌سه‌رى بێت ، یان ئه‌و كێماسى و ناجۆریه‌ى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ، كه‌مته‌رخه‌مى پارتى و یه‌كێتى ده‌رهه‌ق به‌و ناوچانه و به‌س خه‌مخواردن له نه‌وته‌كه‌ى ، خیانه‌تى گه‌وره‌یه ، ئاخۆ ئه‌و دوو حزبه ئاماده‌ن ئۆباڵى ئه‌و خیانه‌ته هه‌ڵبگرن .
3
بۆ مێژوو ئه‌وه‌ش بنووسن، كه جارێكى تر فڕۆكه‌و كۆپته‌رى عێراقى بۆردومانى كوردى كرد ، بۆردومانى ئاواییه‌كانى خورماتوو به فڕۆكه‌و دانپیانانى هێزى ئاسمانى له‌و باره‌یه‌وه سه‌ره‌تاى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تره، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تر بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه ، ئه‌گه‌ر له 1920ه‌وه تا 2003 خوێنى هه‌ر كوردێ له عێراق ڕژابێت به شێكى گوناهه‌كه‌ى بۆ به‌ریتانیا بگه‌ڕێته‌وه ، له‌و ساڵه به‌دواوه گوناهه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكایه ، ئه‌مه‌ریكا به كورد ده‌ڵێت واز له مێژوو بێنن ، لێ به عه‌ره‌ب ناڵێ مێژوو دووباره مه‌كه‌ره‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی