گه‌ر به‌وردی له به‌رنامه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ته‌نانه‌ت وتار و دید و ڕه‌فتاره‌كانی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا وردبیته‌وه، زۆر پێچه‌وانه‌ی ته‌وژم و دیارده‌ی پۆپۆلیستییه، كه پۆپۆلیست له‌دوای دره‌وستبوونی گۆڕانه‌وه له‌م قۆنافه‌دا زۆر ته‌شنه‌ی كرد و له ئێستادا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێت.
پۆپۆلیستیه‌ك كه زۆر له‌و پۆپۆلیستیه ده‌چێت ، پێشتر له به‌رگی شۆرشگیری خۆی له شانۆی سیاسی كۆمه‌ڵاگای كوردی نمایش كرد،كه له شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد و تا راپه‌رین به‌رده‌وام بوو، دواجار چ نه‌گبه‌تیه‌كیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا هێنا.
گۆڕان به‌باشی نه‌یتوانی مانای ئۆپۆزسیۆن و چه‌مكی ناره‌زایی و حوكمرانی ره‌شید، له خه‌ڵك و لایه‌نگرانی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو له بری ئه‌وه چه‌ند ده‌موچاوێكی نه‌ناسراوی باو كرد و خستییه بازاری سیاسییه‌وه، ئه‌و ده‌مووچاوه باوانه، كه‌مترین ئه‌زمون و لێهاتووی سیاسی‌یان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی ژینگه‌ی له باری ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، كه تیایدا دوو بارسته به‌ته‌وای ده‌ركه‌وتن: یه‌كه‌میان خه‌ڵكی داما و توره و ڕوت‌و ڕه‌جاڵ ، دووه‌میشیان ده‌سه‌ڵاتێكی قێزه‌بۆه و گه‌ندڵ ، وایكرد رێگا خۆشبێت بۆ نوخبه‌یه‌كی پۆپۆلیستی و زوو ناوبانگیان په‌یدا كرد ، بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی و ئه‌زمونێكی سیاسیی ئه‌و تۆیان هه‌بێت،به‌جۆرێك هه‌موو سیاسه‌ت و مانای سیاسه‌تیان له ڕه‌سمگرتن و جوێندان و داڕشتن و قسه‌ی حه‌ماسی ڕوتكردۆته‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دیارده‌یه نایه‌ته‌وه یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رنامه و دیدی گۆران بۆ حوكڕانی و پرۆسه‌ی سیاسی، له‌وه‌ش واوه‌تر ئه‌م دیارده‌یه له كاتێكدایه، یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی خودی نه‌وشیروان مسته‌فا، تێكشكاندن و وه‌لاوه‌نانی پۆپۆلیسته ته‌قلیدییه شۆرشگێره‌كان بوو كه له ماوه‌ی ڕابردوو ببونه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی سیاسی.
گۆڕان له به‌رنامه‌كانیدا دوای گۆرینی سیستمی سیاسی ناكات، به‌ڵكو داوای دامه‌زراندنی سیستمی ده‌كات، كه خه‌سڵه‌تی په‌رله‌مانی و حوكمی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و له هه‌موی گرنگتر په‌ره‌پێدانی سیاسی( political development ) له‌خۆ بگرێت، چونكه پێیی وایه هه‌ر له‌بنه‌مادا كوردستان سیستمی سیاسی و حوكمرانی تیدانیه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك به‌هۆی شۆرش و ڕاپه‌رینه‌وه حوكمرانی ده‌كه‌ن ، كه هیچ سیفه‌تێكی حوكمرانییان تێدانیه و لێی نازانن، به مانایه‌كی تر له كوردستاندا سیستمیكی پاشایه‌تی، یا سیستمێكی دیموكراسی و ته‌نانه‌ت سیتمیكی رێكی دكتاتۆریش نه‌بووه، تا بێت له هه‌ڵبژاردنێك، یاخود له رێگه‌ی كوده‌تایه‌ك، یا راپه‌رینێك بیگۆرێت، به‌ڵكو پێی وایه ده‌بێت سیستمی سیاسی له كوردستان، سه‌ر له‌نوێ بونیاد بنرێت، ئه‌وه‌ش كات و مه‌ودای گونجاوی ده‌وێت و هه‌روا به ئاسانی ڕونادات، به‌ڵام كاتێك پۆپۆلیسته‌كان له گۆره‌پان و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و فه‌یسبووك پر به گه‌رویان هاوریان كرد ژیان و كامه‌رانی و موچه و پاره‌ی دزراوی میلله‌ت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌گه‌رێنینه‌وه، جه‌ماوه‌ریان به‌و ده‌رده‌برد و چاوه‌ری ئه‌ویان كرد ، دۆخه‌كه به‌زووی بگۆرن و نه‌شگۆردرا، كه ئێستاكه هه‌مان ئه‌و هاوڵاتیه هه‌ژار و داماوانه‌ن كه پێشتر چه‌پڵه‌یان بۆ پۆپۆلیسته‌كان لێ ئه‌دا ، به‌ڵام ئَیستا دڵیان له گۆران كرمێ بووه.
ئه‌وه ئه‌و كێشه‌ییه، یاخود ئه‌و خواروخێچییه كه ده‌بێت گۆران خۆی لێ ده‌رباز بكات و له ئێستاوه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزیته‌وه، جارێكی تر به گوتارێكی تر و له رێگای راگه‌یاندنێكی تر و پێشكه‌ووتوتر، جه‌ماوه‌ر بدوێنیت و موخاته‌به‌ی هه‌ست و سۆز و وه‌لاوه بنێت و موخاتبه‌ی ئه‌قڵ و هۆشیاری و وه‌عییان بكات.
به‌هرۆز عه‌لی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی