بۆ مێژوو

07/04/2024

رەعد رەفعەت

 

 رادەستکردنی کۆی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێڕاقەوە بە حکومەتی هەرێم لەسەر داوای برایانی یەکگرتوو بووە  کەلەدادبینیەکانی دادگای فیدڕاڵی ومیدیاکان بەراشکاوانە نەیانشاردۆتەوە دەبێ پارەی موچەخۆران تەسلیم بەحکومەتی هەرێم بکرێ وهەر ئەویش دابەشی بکاتەوە بەسەر فەرمانبەران.
هەر بۆیە دەبێ لەسەر پێدانی موچەی مانگی دوو وسێ ومانگەکانی داهاتوو لەسەر ئەو سیستەمە سوپاسی یەکگرتوو بکرێ.
 بەڵام، ئەوەی یەکگرتوو داوایکردەوە ئێستا هەردوو حکومەتی هەرێم وعێڕاقێش جێبەجێی دەکەن یاسایی نیە.؛ چونکە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی کەلەسەر داواکاری ئێمە بوو -نەک یەکگرتوو- باسی (توطين) دەکات، واتا ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێڕاقەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ گەڕانەنەوە بۆ حکومەتی هەرێم. هەروەها داوامان کردوە وبووە بڕیاریش کەهەرچی داهاتی نەوتی ونانەوتی هەرێمە رادەستی عێڕاق بکرێتەوە وجارێکی تر لەوێوە دابەشی سەر هەرێم بکرێتەوە.
پێمانوایە تا بڕیاری  تەوتینیش جێبەجێنەکرێ موچەخۆرانی هەرێم ناگەنە کەناری ئارامی وبەڵێنیش دوپاتدەکەینەوە لەسەر رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی تەوتین بەردەوام بین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان وبەپشتیوانی خواش لەم نزیکانە تەوتینەکەش جێبەجێدەکرێ وهەنگاو بۆ دوای ئەو پرۆسەیە دەنێین بۆ گەڕانەوەی گشت شایستەداراییەکانی موچەخۆرانی هەرێم.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی