​ پارتی هەڵبژاردن پەکدەخات!؟

08/04/2024

بەهێز حوسێن



- بەپێی هەندێک زانیاریی سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی حکومەتی عێراق لە هەوڵی ئەوەدان دادگای باڵای فیدراڵی و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عێراق قایل بکەن کە هەر لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان دەرچەیەک بدۆزنەوە بۆ ڕەواندنەوەی هەندێک لە نیگەرانییەکانی پارتی و هاندانی بۆ بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان .
-دەربارەی کورسی کۆتاکان قسەیەک هەیە بەوەی ٦ کوسی لە بری ١١ کورسی کۆتا دابنرێت بە شێوەیەک دوو کورسی کۆتا بەر زۆنی سلێمانی و چوار کورسیش بۆ زۆنی هەولێربێت .
-هەروەها باسی ئەوە هەیە کە سێ یان دوو کورسی تریش بۆ بازنەی هەڵەبجە زیاد بکرێت .
-گرفتی گەورە لە پرسی ئەو کەسانەدایە کە مافی دەنگدانیان هەیە ، پارتی پێداگرە لەوەی بە پێی یاسای هەڵبژاردن هەمواری حەوتەم ، هەرکەسێک ناسنامەی باری شارستانی عێراقی هەبوو دەنگبدات ، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق سورە لەسەر ئەوەی هەر هاوڵاتییەک بایۆمەتری نەبێت مافی دەنگدانی نابێت .
پارتی داوا دەکات سێ ئەندامی کورد بە سیفەتی ئەندامی چاودێر بۆ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق زیاد بکرێت کە مافی تانەدان و چاودێری و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان یان هەبێت و کۆمسیۆن لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بهێنێتە هەولێر و داتا بەیسی ناوەندیی کۆمسیۆنیش لە بەغداوە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر .
- پارتی پەنای بردە لای چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ پرسی دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە کوردستان .
تەمەنی یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە عێراق لە تەمووز کۆتایی دێت ، پارتی داوای لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە گەرەنتی بدەن کە پەرلەمانتارەکانیان  پێشوەخت تەمەنی کۆمسیۆنەکە درێژ بکەنەوە ، بەڵام چوارچێوەکە لەم پرسەدا پارتی بێئومێد کردووە ،
ئەمەش وادەکات کە هەر دەبێت هەڵبژاردن لە ١٠ ی حوزەیران ئەنجام بدرێت .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی