هەڵبژاردن و قالۆرەی هەرێم

08/04/2024

لەتیف فاتیح فەرەج



هەڵبژاردنی هەرمی کوردستان بێ بەشداری پارتی کارێکی ناجۆرو نەشێاوە، پارتی بەم بارو دۆخەشەوە بچێتە هەڵبژاردنەوە  حزبی یەکەم دەبێت، بەڵام ئەو زیاتر لەوەی دەوێت، شەڕەکەی نێوان خۆی ودادگای فیدراڵیش وەک شەڕی نێوان کوردو دادگاکە وێنا ئەکات، لەڕاستیدا بەشداری پارتی لەهەڵبژاردنا دۆڕانی ئەو نیە بەشداری نەکردنی دۆڕانە، هەرچەند ئێستا لەناو پارتیشدا لەو بارەیەوە ڕای جیاواز هەیەو تەنانەت جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی کەسەرۆکی هەرێمیشە چەند جارێک کاتی داناوەو پارتی نەیاریان کردوە.
هەڵبژاردن بێ پارتی هەڵبژاردنێکی تەواو نیەو دەشێت چەندین سیناریۆی نەخوازراو ڕوبدەن ، بیرمان نەچێت پارتی بەبەشداری نەکردن لەهەڵبژاردنەکەو هەڵبژاردن لەمانکی شەش وێڕای ئەوەی کێشە دروست دەبێت، بەڵام پارتیش زیانی زۆر لەخۆی دەدات و هەر هەنگاوێکی نەرێنیش بنات ئەنجامەکەی زۆر خراپ دەبێت، ئێمە موقتەدا سەدرو حەلبوسیمان بینی خۆ سەدر میلیشیاو چەکداریشی هەبوو چی کرا، ئایە هەڕەشە هیچی لێسەوز بوو، دەکرێ پارتی ئێستاش بەهەندێ سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە، سەبارەت ڕوانینی بۆ ئێران و شیعەی عێراق بەگشتی و بەتایبەت هاوپەیمانی ئێستای شیعە، بڕوام وایە نزیکایەتی نێوان شیعە و کورد ئەگەر ئاوەزیانە بێت لەبەرژەوەندی هەردوو لایە، هەرێم بەنەیاری و دژایەتی شیعەزیانی زۆری بەردەکەوێت، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و لەتبوونی کوردی دەقۆزرێنەوە بۆ لەمەنگەنە دان.
دوای شکست و هاتنە خواری ئاکپارتی و لەدەستدانی شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵ و ئەنکەرەو ئیزمیر ئیدی کاتی ئەوە هاتوە پارتی  ئاوڕ لەهەندێ بابەتی دیکەش بداتەوە، نەک هەر لەگەڵ شیعەو ئێران  بگرە پێویستە لەگەڵ پەکەکەش هەڵوەستەی جیاوازو کوردانە بکات.
هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەدرێژای ۹۲ تا ئێستا بێغەل و غەش نەوونەو هەمیشە پڕ بوونە لەیاری و تەزویرو ساختە، بەشداری نەکردنی پارتی بەدیوێکدا وادەخوێنرێتەوە کەبواری تەزویرو غەل و غەش نەمابێت، بۆیە هە نیە پارتی ئەو بیانوە بداتە دەستەوە.
باشیەکە ئەوە بوو پارتی و یەکێتی و حززەکانی دیکەش بەشداریان بکردایەو کەسانی شارەزاو یاساناس و بواری دەستوری و بەئەزمن و قسەگۆیان بناردایەتە پارلەمان و لەماوەیەکی کەمدا دەستوری هەرێمیان ئامادەبکردایەو بیانخستایەتە دەنگدانەوە چونکە دەرکەوت پارلەمان ناکرێت خەڵکانێکی بچنێ کە هی ئەو کارەنین.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی