ئەوە هەفتەیەک زیاترە
کۆماری ئیسلامی ئێران جیهانی سەرقاڵ کردووە بە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کوژراوانی
کونسولخانەی ئێران لە دیمەشق و ، ڕایگەیاندووە کە ئەمە هێرش بووە بۆسەر خاکی ئێران
و بە شکاندنی کارامەتی نیشتیمانی دادەنێت
، کاتێک « دوناڵد ترامپ » سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا وازی لە دەسەڵات هێنا ڕایگەیاند
: ( کاتی خۆی ئیستیخباراتی ئێرانی بۆ بەرچەکرداری کوشتنی قاسم سلێمانی ئاگاداریەکی
پێشوەختی بۆ مەوعید و شوێنی هێرشکردنەکەی دا بە واشینتۆن و ، تەئکیدی کردەوە کە
موشەکەکان ئامانجی ڕاستەوخۆ ناپێکن ، بەڵکو پڕۆسەیەکی « پەرچەکرداری ئەرکە » بۆ
پاراستنی کەڕامەتی نیشتیمانه ) ئەوەبوو هەندێک مووشەکیان بە بنکەی ئەمەریکی لە«
عين الاسد» وەنا ، ئەمجارەش ئێران بۆ هێنانەدی پڕنسیپی پاراستنی کەرامەتی نیشتیمانی
لەڕیگەی وەکیلەکانی هەندێک شت دەکات و ، پێشوەختەش ئاگاداری ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ
شوێن و کاتی هێرشەکە ، چەندین جار لە خاکی دبلۆماسی دەستدرێژی کراوەتە سەر خاکی ئێران
، ئێران هەروەک جارانی پيشوو تووند و کەڤ
دەکات بە پاساوی «ئیستیفزازکردنی نیشتیمانیی » شکاندنی کەڕامەتی سوپای پاسداران !!
نکوڵی لەوە ناکرێت کە
ئێرانی ئێستا ئیمپڕاتۆرێکە و ، میراتگری یەکێکە لە شارستانیە مەزنەکانی مێژوو ، ئەویش
شارستانیەتی فارسیە ، ڕاستە ئەوانیش وەکو کورد و میسریەکان و ئاشوریەکان و نەتەوەکانی
تر بوونە بە موسڵمان ، بەڵام وازیان لەزمانی فارسی نەهێنا کە کلتوور و ئەفسانەکانی
ئەوانی پاراست ، هەروەکچۆن گریکەکان شانازی بە ئەفسانەی « ئەلیازە » دەکەن ، ئەوانیش
شانازی بە ئەفسانەکانی خۆیان لە کتێبە شانشایەکانیان دەکەن ، ئەوە ئەوان بوون شەترەنجیان
داهێنا ، بۆیە دەشێت لە شێوازی بیرکردنەوە و ئەدائیان تێبگرین و ، بەڕێگای جیاواز
و گەمەی شەترەنج هەنگا و هەنگاو دەکەن بۆ سەرکەوتن بەسەر نەیارەکانیان ، مەلاکانی
ئێران ئەوە چوار دەیەیە توانیویانە بەتووندی دەسەڵات بگرنەدەست و ، توانیان هەشت
ساڵ لەبەردەم جەنگێکی کاولکەر خۆیان ڕابگرن و ، چەندان لێدانی موخابەراتی و ئەمنی
لە لایەن ئەمەریکا و ئیسرائیل هەڵوشن ، بەڵام ڕاستەوخۆ خۆیان نەگلاندۆتە هیچ سەرکێشیەکی
ڕاستەوخۆی چەکداری ، ئەمە جگە لەوەی کە ئێران خەریکی هاوپەیمانیتیەکی سێ قۆڵی نێوان
ئێران و ، ڕوسیا و چین و کۆریای باکوورە و ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنیوانیان لە پەرەسەندن
دایە ، بەکورتی ئێران بە میراتەکەی و حیکمەتی سەرکردایەتیە ئیسلامیە شیعەکەی دوودڵی
ناکات لە مامڵەکردن لەگەڵ هەر هێزێکی تر ، هەتا ئەگەر شيوعي خوانەناسی وەکو ڕوسیا
و کۆریای باکووریش بێت ، ئێران جەنگ ناباتە ناو خاکی خۆی ، ئەوان لێهاتوو و لێزانن
لە بەکاردەهێنانی خەڵکانی تر بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی ، هەر بەڕاستیش ئێستا چرکەساتێکی زۆر قورسە بۆ ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریکا و ، هەروەها بۆ
ناوچەکەش .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی