1
كه‌ریمی ئه‌له‌كه مه‌سیحی بوو، خه‌ڵكی سلێمانی و كورد زمان بوو، ئه‌و چونكه پیاوێكی گه‌وره‌و
ناسراوی شاره‌كه بوو،پێگه‌و شوێنی شیاوی خۆی هه‌بوو، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی نه‌یارو
دژی نه‌بووبێت ، به‌ڵام پایه‌و توانا ئابوریه‌كه‌ی وای كرد له‌كابینه‌كه‌ی مه‌لیكی
كوردستاندا جێگه‌ی شیاوی هه‌بێت و كه‌سیش نه‌یار نه‌بێت به‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیر بێت ،
یان كاربه‌ده‌ستی ئه‌و حكومه‌ته، مامۆستا قانعی شاعیر به ناوی فریشته‌ی رۆزوو
قوتی خوداوه ده‌بێژێت :
پیاوه‌تیت ناكه‌م نه‌ڵێی
مهلهكه
ئه‌بم به پیاوی كه‌ریم
ئه‌له‌كه
مه‌سیحی و توركمان خۆیان
شوێنی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، سیاسه‌ت نه‌ك هه‌ر سیاسه‌تیان ده‌كات ، بگره نه‌یاریشیان
بۆ دروستده‌كات، لێیان گه‌ڕێن بائه‌و پێكهاته كوردستانیانه وه‌كی خۆیان بمێننه‌وه
و هه‌ر به‌و جۆره جوانن.
2
ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی وڵاتێكه
یازده نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ی دیكه‌ی تیایه ، زیاتر له بیست ملیۆن كوردی تیایه،
تا ئێستا له ناوی كورد‌و كوردستان ده‌ترسێت ، چیرۆكی برازایه‌كم كه ناوی
كوردستانهجێی سه‌رنجه له‌توركیا چ گێچه‌ڵیان به ناوه‌كه‌ی كردوه ، كاتی هات ده‌یگێڕمه‌وه،
فاشیزمی تورك ناشرینترین فاشیزمی دنیایه، ئه‌ردۆغان له هه‌موو شتێكی كوردی هه‌تره‌شی
چووه ، دێت له‌و پیره هه‌ولێره داوای حه‌ق و حقوقی توركمان ده‌كات و كاكه‌ی
كوردیش ناوێرێ پێی بڵێت كارداش ئه‌دی هه‌قی 25 ملیۆن كورد چی ، ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان
ده‌ستوه‌ردان و تێكبهردانی پێكهاته‌كانی كوردستان و كه‌ركوك و عیراقه‌و هیچی تر .
3
توركمان و كلدۆ ئاشوری
و ئه‌رمه‌ن و هه‌موو ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی له كوردستان ده‌ژین مافی خۆیانه نوێنه‌ریان
له پارله‌مان و حكومه‌ت و دام و ده‌زگانی ئه‌م هه‌رێمه كهلهلایهی خۆماندا هه‌بێت،
كه‌من لاموایه ئه‌م هه‌رێمه به هه‌موو كێماسیهكیهوه، هه‌بوون و پاراستن و
مانه‌وه‌و به‌هێزكردن و به دیموكراتی كردنی ئه‌ركی تاك به تاكی هاوڵاتیانی هه‌رێمه
به توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه‌شه‌وه، تا ئێره به هێزتر بێت ئه‌وانیش به‌هێزتر
ده‌بن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی خۆیان بن، جیاكردنه‌وه‌یان به لیست و كۆتا‌و ههڵاوێردكردنیان
له هاونیشتمانیانی كورد بچوك نیشاندان و به كار هێنانیانه له لایه‌ن لایه‌نه
كوردیه‌كانه‌وه، ئیدی هه‌ر لایه‌نێك بێت ، وه‌ك چۆن كوردی خزاو له توركیا ئاكه‌په
به كاریان دێنێت، تۆ بڵێی تا ئێستا له‌وه تێنه‌گه‌یشتبن .
4
سه‌دان ساڵه له كفری
، هه‌ولێر، كه‌ركوك توركمان و كورد و ئه‌وانی دیكه پێكه‌وه ده‌ژین ،تا سیاسه‌ت
به‌مجۆره‌ی ئێستا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو له بزوتنه‌وه چه‌كداریه‌كانی كوردا دژی سته‌می
ده‌سه‌ڵاتی عیراقی ده‌بونه پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕوان، له بۆنه‌و ئاهه‌نگ و جه‌ژنی یه‌كتردا
به‌شداریان ده‌كرد، له زۆر بۆنه‌و جوامێریدا پێكه‌وه بوونه، چیرۆكی عه‌له به‌ستێ
و داكۆكی له كورد‌و توركمانی كه‌ركوك چیرۆكێكی باوی نێو كه‌ركوكه ، فاشیزمی
تورك رۆڵی گه‌وره‌یان له تێكدانی پهیوهندیهكهدا
هه‌بووه ، هه‌ر كه‌س درێژه پێده‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیا بێت خزمه‌ت به‌و فاشیزمه
ده‌ره‌كیه ده‌كات و به پێی ده‌ستوری عیراقی هه‌قی لێپرسینه‌وه‌و سزای هه‌یه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی