هێرشەکەی کۆرمۆر.. کۆتایی ڕۆژانی گەشبینی

27/04/2024

سەردار عەزیز

چەند هەفتەی ڕابوردوو سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نزیکەی پەنجا ڕێکەوتنی لە گەڵ تورکیا و ئەمریکادا واژۆکرد. ئەم هەموو ڕێکەوتن و لێکگەیشتنە ئینتیباعێکی وەهایان دروستکردبوو کە عێراق بەرەو دۆخێکی تر دەچێت و بەڕوی گەشە و بازاڕ و کۆمپانیان بیانیەکاندا دەکرێتەوە.

یەکێک لەو بوارانەی کە لە واشنتۆن قسەی لە سەر کرابوو غاز بوو. ئەمریکاییەکان بە سودانیان گوتبو کە ڕەنگە ڕێگەپێدانەکەی کڕینی غازی ئێرانی نوێ نەکەنەوە. ماوە ماوە ئەمریکا ڕێگە بە حکومەتی عێراقی دەدات کە سەرباری ئابلۆقە لە سەر ئێران غازی ئێرانی بکڕێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وڵاتدا. ئەمریکاییەکان فشار دەکەن کە ئەمە کۆتایی بێت، بەڵام عێراق هەمیشە دەڵێت ئێمە پێویستمان بە چەندین ساڵە بۆ کۆتایی هێنان بەو غازە. خودی ئابلۆقەکە غازەکەی لە سەرچاوەیەکی وزەوە کردوە بە یەکەیەکی جیوپۆلەتیکی نێوان ئێران‌و ئەمریکا.

ئەم پاشخانە چیمان پێدەڵێت؟
ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ئەو جێگایەی کە لێدراوە لە کێڵگەکە، لە گەڵ لێدانی جاری پێشوو کە ساڵی ڕابوردوو ڕویدا، سەرە داوێکی گرنگمان بۆ دەردەکەوێت. هێرشە درۆنییەکە بۆ هەمان  ئەو بەشە نوێیەی کۆمپانیاکەیە کە دەخوازرێت دروست بکرێت، بەم پێیە، پەیامەکە ئەوەیە کە دانا گاز نابێت ئاستی وەربەرهێنانی زیاد بکات. نابێت عێراق ببێت بە خاوەن غازی زیاتر.

ئەمریکا ناتوانێت وەیڤەرەکەی نوڕ نەکاتەوە، بە تایبەتی لە کاتی هاویندا کە کارەبا بۆ سپلیت زۆر پێویستە. نەمانی کارەبا لە تەموزدا سودانی دەکاتە قەرەبروت.

لە ڕۆژانی ڕابوردودا کارم لە سەر هاتنەکەی ئەردۆگان دەکرد. ئەوەی نوێ بوو، بێدەنگی ئێران بوو. بەڵام ئێستا گەر کەسێک ژیربێت ئاماژەیەکی بەسە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە