بۆچی سودانی سزای خەڵکی هەرێم دەدات و چاوپۆشی لە سەبەبکاران دەکات ؟

11/06/2025

کاوە محەمەد

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبڕێت و سزای دەسەڵاتدارە گەندەڵەکانی هەرێم نادات، چونکە لەبەر هۆیەکی سادە، ئێستا لەبەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقداین و ئەو دەزانێ کە بنکەی جەماوەری ئەو لە هەرێم نیە و دەنگەکانی خەڵکی هەرێم بە کەڵکی ئەو نایەت تا ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران، بەڵکو پێویستی بە دەنگی پەرلەمانتارانی حزبە سیاسییەکانی کوردستانە کە دوای هەڵبژاردن دەنگی بدەن و ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عیراق، بۆیە سزای خەڵکی هەرێم دەدات و چاوپۆشی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات کە سەبەبکاری سەرەکی ئەم دۆخی بێ مووچەییەی هەرێمی کوردستانن. لەپاڵ ئەوەش بەم هەنگاوە نادادپەروەرانەی دەیەوێت سۆزی شەقام و بەشێک لەلایەنە سیاسییە عیراقییەکان بۆ خۆی کەمەندکێش بکات تا بتوانێ لەهەڵبژاردنی (١١/١١ی ئەمساڵ)دا بایی ئەوە دەنگ و کورسی بهێنێت کە بۆ جارێکی تر کورسی سەرۆک وەزیران بۆ خۆی مسۆگەر بکاتەوە..


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی