گفتوگۆکانی ئەمریکاو ئێران تائێستا ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبوە و ئەمریکاش چاوەڕێی گفتوگۆی لەم شێوەی نەکردوە بەڵکو پێیوابوە بەهۆی ئەو زیانانەی بەر بەرەی مقاوەمە کەوتون و ئەو ئابڵوقەیەی لەسەریەتی، ئێران لە گفتوگۆکاندا ئاڵای سپی هەڵدەکات و بەهەموو مەرجەکان ڕازی دەبێت و گفتوگۆکان بە ڕێککەوتنی ناهاوسەنگ بەسودی ئەمریکا کۆتایی دێت
بەڵام ئێران تائێستاش ئەگەرچی لەچاو ڕابردوو پاشەکشەیکردوەو نەرمتر مامەڵە دەکات و خۆی لەجەنگ دەپارێزێ، بەڵام هێشتا پێداگریی لەسەر هەندێك خواستی خۆی دەکاتو نایەوێ ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا تەسلیم بونبێتو دەیەوێت هێشتا لەسەر پێکانی خۆی بوەستێ با پێلانی لاوازیش بوبن، هەرچەند تاڕادەیەك لاسەنگیشی وەک قۆناغی ڕاگوزەر قبوڵ بێت تا خۆی ڕێکدەخاتەوە بەڵام تەسلیمی تا ئێستا قبوڵنەکردوە.
ئەمە وادەکات گەڕێکی تری فشار دەستپێبکاتەوە لەدژی ئێرانو نفوزی لەناوچەکە بەئامانجی تەسلیمبونی ئەو وڵاتە، بۆیە دورنییە لەئایندەیەکی نزیکدا لەبری گفتوگۆکان فشار دەستپێبکاتەوەو هەندێك بەرژەوەندیی ئێران بەئامانج بگیرێت لەناوخۆو دەرەوەی سنوری خۆی، بۆیە لەئێستادا ناوچەکە ئەوەندەى لەگرژیەوە نزیکە ئەوەندە لەئاشتیەوە نزیك نییە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی