سیاسیەكانی ئەمڕۆی دونیا ، یان باشترە بڵێین بەڕێوەبەرانی
ئەمڕۆی دونیا ، بۆ كەوی كردنی خەڵك ڕێگەیەكی ئاسانیان دۆزیوەتەوە ، ڕێگەی بەردەوام
تۆقاندن ، كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ناتوانێت باوەڕ بەو تۆقاندنە نەكات، لەبەر ئەوەی ئەوانەی
دنیا بەڕێوە دەبەن ، یەكەم خاوەنی هەموو جۆرە چەكێكی وێرانكەرن ، دوەم توانای قەبوڵكردنی
یەكتریان زۆر كەمە، سێهەم لە بەرانبەر وێرانكردنی جیهان و كوشتنی خەڵكا زۆر خوێن ساردو
كەمتەرخەمن ، چوارەم بۆ ئەوان گرنگترین شت بە دەستهێنانی پارەو ناوبانگە ، ڕێگەی بەردەوام
تۆ قاندن ، بەردەوام ترساندنی مرۆڤ ، بەردەوام بڵاو كردنەوەی نیگەرانی نەرێنیانە، بووە
بە چەكێكی كاریگەر بە دەست ملهوڕە دەسەڵاتدارەكانی دنیاوە ، بۆ كەسێكی وەك دۆناڵد ترەمپ
هیچ كێشە نیە ڕۆژی سەدان كەس لە خوێنا بگەوزێن ، گرنگ بە دیهاتنی ئامانجگەلی ئەوە،
ئەمەبۆ ناتانیاهۆ ، ئەردۆغان ، پۆتن ، هەر دەسەڵاتدارێكی دیكەی دنیا وەسایە ، ئەگەر
ئاوەزدارێك لە بری زیلنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بوایە لە شەش مانگی یەكەمدا شەڕ دەوەستێنرا
، بەڵام زیلنسكی وەك نانی دەم تەڵە نیشانی پۆتن درا ، ئەمەش بەوەی زیلنسكی لە خۆی گۆڕاو
كرا بە گژ ڕوسیادا ، لە شەڕدا كێ ژن و مناڵی بیرە، ئەوەی لە غەزە ڕویداو هێشتا بەردەوامە،
جگە لە گەمەیەكی خوێناوی هیچی تر نیە ، حەماس ڕۆژانە ژمارە دەخاتە سەر ژمارەكان و دەڵێت
ئەوە ڕەفتاری ئیسرائیل ، ئیسرائیلیش بۆ ئازادكردنی دەستبەسەرەكانی لە هیچ سڵناكاتەوە،
هێشتانەوەی مرۆڤ لە نیگەرانی و دڵەڕاوكێدا جۆرێكە لە كەوی كردن ، بەمجۆرە هێشتنەوەی
دنیا بەردەوام لە كەناری شەڕداو ئاماژەی بە كار هێنانی چەكی یاساغ و چاوسوركردنەوە
لە یەكتر بەشێكە لە بێدەنگكردن و ڕازی بوونی مرۆڤایەتی بەوەی كەهەیە .
لە ناو كوردا ئیدیۆمێك هەیە دەڵێت خوا خراپتر نەدا ، ئەمە
لە گەرمەی نەهامەتی زۆر گەورەو مەترسیداردا بیری مرۆڤ دەخرێتەوە ، وەك ئەوەی خودا ئیشی
بەس ناردنی خراپتر بێت، توڕەبوونی ترەپ لەبەشێك لە گەلی ئەمەریكاو ناونانیان بە ئاژەڵ
، بەشێكە لە هەترەش بردن ، هەڕەشەی سوتاندنی تەلئەبیب لەلایەن ئێران و تاران لە لایەن
ئیسرائیلەوە بەشێكە لە هەترەشبردن و بڵاو كردنەوەی ترس و تۆقاندن ، ما لە تەلئەبیب
و تاران مرۆڤ ناژین ، ڕاستە هەندێك جار هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەم سەركردەو لەو سەرۆك دەكرێت
، بەڵام پرۆسەكە بە چ شێوەیەك جێبەجێ دەكرێت ئەمە ڕیشەو بنجی بابەتەكەیە ، ئیسرائیل
بە سەر چ پردێكی لاشەو ڕوبارێكی خوێنیدا سەركردەكانی حەماس و حزبو ڵای كوشت ، بەسەر
لاشەی دەیان هەزار كەسدا كە بە هیچ جۆرێك شەڕیان پێخۆش نیەو شەڕیان ناوێ ، مناڵێك
كە دەیەوێت بخوێنێ و یاری بكات ، ژنێك كە چێشتخانەكەی خۆی بە كرملین و كۆشكی سپی ناگۆڕێتەوە
نایەوێت نەخۆی بكوژرێت نەكەسی تر، ئەمە یاری كەوی كردنی مرۆڤە ، لەڕێی سیستمێكی نوێی
دنیاوە كە نەمرودەكانی سەردەمی نوێ خاوەندارێتی دەكەن، میدیا لەم گەمە نوێیەدا بە
تەواوەتی لە خزمەتی شەڕەنگێزیدایە ، میدیا دەتوانێ بە بڵاوكردنەوەی پەیامی هەترەشبەرەكان
خەولە چاوی مرۆڤایەتی بزڕێنی و وا لە خەڵك بكات بەردەوام بترسن ، بەردەوام بڵێن خوا
خراپتر نەدات ، ئەمە جۆرێكە لە ڕەزامەند كردن بە ترەمپ و پۆتن و خامنەئی و ئەردۆغان
و ئەوانی تر .
ئەم هەترەش بەریە كە هەوڵدەدرێت بە سیستم بكرێت بۆ كۆیلە
كردنی مرۆڤایەتی بە كار دێت ، زۆر جار دۆخەكە بەو جۆرە وێنا دەكرێت پاش كوشتنی هەزاران
كەس و تۆقاندنی ملیۆنان كەس هەترەشبەرو شەڕئەنگێزەكان خۆیان ببنەوە خودانی ئاشتی و
دۆخێك دروست بكەن كە ئەو جۆرە دڕندانە وەك فریاد ڕەس و پەیامبەری ئاشتی بێنە بەرچاو،
لەم دۆخە شێواوەی ئێستای دنیادا چەند كەسێك چەند كەسێكی زۆر كەم كارو باری دونیا بۆ
مەبەستی خۆیان هەڵدەچەرخێنن، وێنەیەكیش نیشان دەدەن ، كە ئەوەتا دیموكراتی هەیەو دەكرێت
ئەوانیش لە سەر هەندێك شتی زۆر لاوەكی لێپرسینەوەیان لە گەڵدا بكرێت، بێگومان ئەو دەزگا
و دایەرەیەش هەر خۆیان دروستیان كردووە ، من جارێكیان وێنەی چیرۆكێكم كێشا هەمان ئەو
ئێوارەیەی سەرۆكە دیكتاتۆرەكە 100 ئازادیخواز كۆمەڵكوژ دەكات ، لە ماڵەوە پشیلە جوانەكەی دەمرێت ، كاتێك سەرۆك
بە كوڵ بۆ پشیلەكەی دەگری ، پیاوانی كۆشك و سوپاو میدیا و كەناڵە میدیاییەكان وێنەی
سەرۆكێكی بە بەزەیی و نەرم و نیان نیشان دەدەن كە پشیلە نازدارەكەی جێی هێشتوەو ئەو
میهرەبانانە شینی بۆ دەگێڕێت، هەر ئەو ڕۆژەی سەرۆك هەڕەشەی ئەوە دەكات كە دەتوانێ
وڵاتێك ژێرو بان بكات پاش نیوەڕۆكەی خۆی خەریكی یاری گۆڵفە ، یان ڕەنگە وێنە بكێشێت
، هەترەشی ئەوانی تر بەرەو بیانترسێنەو پێیان بڵی َ" من خوداو خودانی گەورەی ئێوەم
" بۆ خۆیشت خەریكی ئایسكرێم خواردن بە .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی