ڕاگەیاندنە فاشستەکانی
تورکیاو بەشێک لەسیاسیەکان لەنێوانیاندا سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە بەوهەڵوێستەی تۆماس باراک ،توشی هستریا بوون . کەدەڵێت هەسەدە
سەربەهیچ گروپێک نییە،ئەوان شەریک و هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمەریکان،سیستمی مەرکەزی
بۆ سوریا نابێت.
تورکە ڕەگەزپەرستەکان ئەندازیاری کۆمەڵکوژیەکانی ساحلی سوری و سوەیدان .ئەیانەوێت کوردیش بەهەمان دەرد بەرن.
ئەم زەینیەتە فاشست
و ڕەگەزپەرستیە گەر تێنەپەڕێنن هەرگیز ناتوانن بگەنە ئاشتیەکی شکۆمەند لەگەڵ کورد.
ئەوەی زۆر گرنگە ئەم کوردەی کەئێستا خاوەن پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکە .هوشیارو شارەزای سیاسەت و کایە دبلوماسیەکانە .بەتورکی ڕەگەز
پەرست هەڵناخەڵەتێت.
کوردی نوێ ئەوکوردە
کلاسیکە نەشارەزایەی کایەی سیاسەت نییەکەلەڕابردوو هەبوو . کوردی ئازادو دیموکراتیک بوونی هەیە کەتوانی هەڵوێستی تۆم باراک بەئاراستەی سوریایەکی ناناوەندی بگۆڕێت.ڕاستە
ڕەفتارە داعش ئاساکانی چەتەکانی تورکیاو جۆلانی لەسویداو لازقیە جیهانی شۆک کرد. بەڵام
پێداگری کورد لەسەر مافەکانی خاڵی وەرچەرخێنەرە. وڵاتێکی وەکو کەنەدا بەئاشکرا دەڵێت تا کوردەکان نەبنە خاوەن مافەکانیان ، هێزەکانی
سوریای دیموکرات نەبنە بەشێک لەسوپای سوریا و تایبەتمەندیەکانیان نەپارێزرێت ، دان بەدەسەڵاتی ئەحمەد شەرعا نانێین .پەیوەندیەکانمان
ئاسایی نابێت لەگەڵیان.
فاشیزمی تورکی چۆن
دەتوانێت ڕێگای دروست بۆ ئاشتی لەتورکیا بگرێتە بەر. کەهەوڵی کۆمەڵکوژی کورد بدات لەڕۆژئاڤای کوردستان؟
ئێستاش کەلەناو گفتووگۆدان
،دەڵێن دەستوور هەموار ناکەین .ئەدی چۆن دان
بەمافی کورددا دەنێن، چۆن قسە لەئاشتی دەکەن ،کەدەستوور دەڵێت هیچ نەتەوەیەک جگە لەتورک
لەسەر خاکی تورکیا بوونی نییە؟
ئاشتی پێویستی بەمرۆڤی
ئاشتیخوازو خاوەن ئەخلاقی دیموکراتییە بەڕێز ئۆ_جا_لان. لەیادی ڕۆژی ئاشتی جیهانیدا ۱/۹دەڵێت(ئاشتی ڕاستەقینە تەنها بەبێ دەنگ کردنی
چەکەکان و کۆتایی هاتنی شەڕ وپێکدادان بەدینایەت،هەرکات
ئازادی و دیموکراسی ودادپەروەری هەموو بوارەکانی ژیانی گرتەوە ،ئەوسا ئاشتی ڕاستەقینە
دێتەدی ) .مرۆڤی فاشست مەگەر لەشەڕدا بدۆڕێت ئاشتی قبوڵ بکات.وەکو تر ئەوەتا دەیبینین
ئەوکۆمیسیۆنەش هەنگاوی جدی بۆ نانرێت.ڕێگا لەدایکانی ئاشتی و دایکانی شەممە دەگرن بەکوردی
قسە بکەن.
تورکیا بەرەو هەڵوەشانی
سیستمی ناوەندێتی (مەرکەزی) دەچێت هاوشێوەی سوریاو عێراق جابەشەڕ بێت یان بەئاشتی.نابێت هیچ دەوڵەت نەتەوەیەکی مەرکەزی بەهێز جگە لەئیسرائیل بوونی هەبێت.
تۆم باراک باشی بەسەرۆکی
شارەوانی ئەنقەرە گووت .ووتی تۆ سەرۆکی شارەوانیت خەریکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بە.چونکە
خۆڵ و خاشاک زۆرە.
ئیشت زۆرە خەریکی
ئیشەکەی خۆتبە.
گەلانی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بەهۆی دەوڵەت نەتەوە ڕەگەزپەرست و
ئاینگەراو مەزهەبگەراو حیزبە سیاسیە دکتاتۆرو خێزانی و بنەماڵەییەکان.
زیاتر لەسەد ساڵە
لەنائارامیدا لەدۆخی ئابوری کۆمەڵایەتی خراپدا ژیان بەسەردەبەن.کەچی سەرانی دەسەڵاتخواز لەژیانێکی شاهانەدان .لەوهەموو شەڕو کاولکاری و
خوێن ڕشتنە خوێن لەلووتیان نایەت. نەک هەرخۆیان
بەڵکو هەموو خێزان وبنەماڵەکانیان ساغ وسەلامەت
وخۆشگوزەرانن .
ئاشتی ڕاستەقینە
پێویستی بەپشتیوانی هەموو چین و توێژەکانی نەتەوە جیاوازەکانە.ئەوە ڕۆشنبیرو بیرمەندەکانی فەرەنسایە وادەکەن حکومەتەکەیان دەست لەداگیرکاری
جەزائیر هەڵگرێت.بۆئەمەریکاو داگیرکردنی ڤێتنامیش ئەوەڕاستە.
ڕۆشنبرانی تورکیا
بەملیۆنانن پێویستە یەکێتیەکی بەهێزی نێوان خۆیان دروستبکەن.ببنە هێزی وەرچەرخێنەر، بۆ هێنانە ژێر باری حکومەتەکەیان ،بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.گەر ئەوە
نەکەن ئەم هەلە مێژووییە لەدەست بچێت ئەوان
تاوانباری یەکەمن .
فاشیزم وڕەگەزپەرستی
و عەقڵی بچووکی داخراو،چەق بەستوو .کارەساتی هەمەجۆر بۆ نەتەوەکانی خۆشیان دەهێنێت.
ئەم دبلوماسیە (تۆم باراک) ئێستا ڕێگا ڕاستەکەی
گرتووە نابێت لەژێر هیچ فشارو بیانوویەک پاشگەز بێتەوە. تورکەکان تەنها لەزمانی هەڕەشەو
هێز تێدەگەن .بزانن توانیویانە هیچ کاردانەوەیەک
بەرامبەرئیسرائیل پیشان بدەن لەسوریا.
بۆئاشتیەکی هەتاهەتایی سیاسی خاوەن ئیرادەو خاوەن
ئەخلاقی دیموکراسی دەوێت لەتورکیا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی