ئه‌گه‌ر جووڵه سیاسییه‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پێشبینییه‌كان بن، ئه‌وا ده‌كرێت سوپرایزی سیاسی ئه‌مجاره‌ی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره گه‌رانه‌وه بێت بۆ ناو یه‌كێتی نیشتیمانی. گرنگ نییه چۆن ناوی ده‌نێن، هه‌ڵگه‌رانه‌وه له‌گۆران یان پاشگه‌زبوونه‌وه له‌جیابوونه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی یاخود هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆی بكرێت، ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه نه‌وشێروان مسته‌فا باش ئه‌و راستییه ده‌زانێت، به‌و كه‌رسته‌ی به‌رده‌ستی له‌گۆران هه‌ر هێنده ده‌كرێت به‌ڵام پارتێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی، هه‌م له‌رووی هێزی سه‌ربازییه‌وه هه‌میش له‌رووی هێزی جه‌ماوه‌ری و هه‌میش له‌نه‌خشه‌ی ئابووری هه‌رێم پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه. له‌وه‌ش زیاتر، یه‌كێتی پارتێكی لۆكاڵیش نییه، به‌ڵكو كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی گۆره‌پانی عیراق و هه‌رێمه‌و جێگه‌ی بایه‌خپێدانی گه‌لێك هێزی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیشه.
بۆ چی ده‌بێت نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت؟ هۆكار زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان بارگرانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی بخاته سه‌رشانی خۆی، له‌وانه: به‌شێكی زۆری ئه‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستا هه‌رێمی پێدا تێده‌په‌رێت، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناجێگیری ناوخۆی یه‌كێتی و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه رێگا خۆش بێت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی نیمچه تاك لایانانه، به‌تایبه‌تی له‌مه‌له‌فه‌كانی ده‌ره‌وه‌و نه‌وتدا. كه‌واته یه‌كێتی-یه‌كی سست، ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی نه‌یاری سیاسی گۆرانه ئه‌وه‌نده له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نییه. له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت گۆران ئه‌وه بزانێت، چیدیكه به‌هێزبوونی یه‌كێتی هه‌ره‌شه له‌سه‌ر پێگه‌و سیاسه‌تی گۆران ناكات مه‌گه‌ر چه‌ند كورسیه‌ك كه به‌بروای ئێمه له‌به‌ینی دوو تا سێ كورسی یاری ده‌كات و ئه‌وه‌ش كێشه نابێت، چونكه له‌پرسه باڵاكانی وه‌ك ده‌ستوور و سیستمی سیاسی وڵات هاوبیرن.
هۆكارێكی دیكه‌ی به‌هێز ئه‌وه‌یه، كه له‌رووی سیاسییه‌وه، نه‌وشێروان مسته‌فا چه‌ند ئه‌گه‌رێكی دیاریكراوی له‌به‌رده‌سته بۆ گۆرینی سه‌رتاپای حوكمرانی: یه‌كه‌مییان، راپه‌رینی سه‌رتاسه‌ری(ئه‌م ئه‌گه‌ره مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی هه‌رێمیشی هه‌یه). دووه‌میشیان، به‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستای گۆران و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رده‌وامی به‌رێبازه‌كه‌ی بدات(به‌و شێوه به‌رده‌وامبوونه ده‌رئه‌نجامی خێرا‌و كاریگه‌ری نابێت). دواین ئه‌گه‌ریش، كاركردنه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌و رێكخستنیه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی و ئاماده‌كردنی ئه‌و پارته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی پارتی به‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێم-دا. دواهه‌مین ئه‌گه‌ر، زیاتر واقیعیترو له‌بارتره. ئه‌م ئه‌گه‌ره واده‌كات كه رێگاكانی به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تێكی تۆكمه له‌نێوان یه‌كێتی و گۆران‌دا نزیك بكاته‌وه‌و سه‌رجه‌م به‌ربه‌ست و ناروونییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو پارته لابدات و هێزی هه‌ردوولا یه‌كبخات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بیر‌و هێزانه‌ی كه نایه‌نه‌وێت سیستمێكی لیبرال و دیموكراسی له‌هه‌رێم بێته بوون.
با ئه‌وه‌ش بڵێین، ئه‌گه‌ر له‌چاوی گۆران و نه‌وشیرواندا، یه‌كێتی و پارتی دوو خراپن، ئه‌وا ئه‌و راستییه‌ش نكوڵی لێناكرێت كه كێشه‌كانی گۆران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، كێشه‌ی ئیدارین زیاتر له‌كێشه‌ی سیستم و سه‌رۆكایه‌تی و سیاسی. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌نێوان دوو خراپ‌دا خراپێكییان بواری گه‌رانه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نابێت ئه‌و خاڵه‌شمان بیرچێت، كاتێك پارتێكی سیاسی، به‌تایبه‌تی پارتێكی ئۆپۆزسیۆن، داوای هاوپه‌یمانی له‌پارتێكی به‌رامبه‌ر ده‌كات، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا دانپێدانانه كه ئه‌و پارته‌ی به‌رامبه‌ری خۆی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه زیاتر له‌نیوه‌ی ئامانج و ده‌سكه‌وت و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و پارته جێگای په‌سند و هاوتای سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وانه‌و بۆیه ده‌ستی هاوپه‌یمانییه‌تی بۆ درێژ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش خاڵێكی دیكه‌ی پاڵنه‌ره كه كاك نه‌وشیروان ئه‌مجاره بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی بێته‌وه! ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر بریاری لێبدات، ئه‌وا ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی دیكه له‌سیاسه‌ت و سیستمی هه‌رێم-دا.
ئه‌م پێشنیازه دیوێكی لای كاكه نه‌وه‌یه‌و دیوه‌كه‌ی دیكه‌شی لای یه‌كێتی-یه، ده‌بێت یه‌كێتیش ئاماده‌ی تێدابێت بۆ راده‌ستكردنی كۆنگره به كاك نه‌وشێروان، ئه‌میش هۆكاری به‌هێزی هه‌ن بۆ په‌سندكردنی، له‌وانه: زۆرینه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رێز له‌بریاره‌كانی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی شاخییان ده‌گرن و هه‌موو سه‌ركرده بیر‌ورا جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتیش به‌ناوبژیوانی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌یان رازین تا كه‌سێكی دیكه. بۆیه خاڵی گه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه كه كاكه نه‌وه هێزی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووانی هه‌یه و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بۆ دوو ساڵیش بێت كاك نه‌وشێروان له‌كۆنگره‌وه ئه‌ركی نه‌خشه‌دانانی سیاسه‌تی یه‌كێتی پێبدرێت و ئه‌و ماوه‌یه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێت بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان و لابردنی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌كانی نێوانیان.
كۆتا قسه‌ش ئه‌وه‌یه، گه‌رانه‌وه‌ی كاكه نه‌وه‌و به‌رێوه‌بردنی كۆنگره له‌لای به‌رێزیانه‌وه هیچ له‌پێگه‌ی گۆران كه‌مناكات و به‌ڵكو به‌هێزتریش ده‌بێت به‌هۆی به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌هه‌رێم، كه ده‌كرێت هێزی دیكه‌ش بێنه پاڵییان. ئه‌وسا سیاسه‌تیش له‌هه‌رێم ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه، شه‌ر به‌ته‌نها له‌سه‌ر دیموكراسی نابێت، به‌ڵكو كوردستان به‌زه‌قی هێڵی هێزی چه‌پی لیبراڵ و هێزی كۆنسه‌رڤاتیڤه‌كانیش ده‌كێشرێت و ناهێڵێت چیدیكه هه‌ر پارتێك بیه‌وێت له‌نێوان هه‌ردوو په‌ته‌كه یاری بكات!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی