ئەوەی ویسترا بەسەر نێچیرڤان بارزانی بكرێت

29/04/2016

كارزان سەباح هەورامی

زانیاری تەواو لەبەردەست هەیە كە شەڕوپێكدادانی ئەم دواییەیی پەرلەمانی عێراق بەفیتی هەندێك وڵاتانی هەرێمی بووە، كە بەسەر پەرشتی "نوری مالیكی"، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ئەنجامدرا و چەند پەرلەمانتارێكی كورد كەوتە تەڵەكەوە. پیلانەكە ئەوە بوو كە بڕیار وابوو "نێچیرڤان بارزانی"، بۆ بابەتی پرسی جیابوونەوە و فرۆشتنی نەوتی كوردستان لەگەڵ بەغدا گفتووگۆ بكات، دەوڵەتی یاسا ئەمەی پێی قبوڵ نەكرا هەوڵی دا سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەت وەربگرێت بۆ ئەوەی پرسی گفتووگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو ئاقارێكی مەترسیدارببات، هەرزوو سەركردایەتی سیاسی كوردستان لەو پیلانە ئاگاداربوو، بۆیە داوایانكرد كورد نەكەوێتە ناو ئەو چوار چێوەیەوە، لەهەمان كاتدا ئاراستەی مەترسیەكە بەشێوەیەك بوو مەترسی كودەتا هەبوو، ئەمەش ترسی بۆسەر لیستی سەدرییەكان و "موقتەدا سەدر"سەرۆكی رەوتی سەدر دروستكرد و هەرزوو ئەوانیش كشانەوە.

ئەو عەقڵیەتەی لەبەغدا بوو دەیەویست كاربكات بۆ ئەوەی كە دووبارە مالیكی و دارودەستەی بگەرێنەوە بۆ سەر دەسەڵات، لە كاتێكدا ئێستا ئەولەویەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە لەگەڵ بەغدا هەماهەنگی بكات بۆ ئەوەی پێكەوە ڕووبەڕووی داعش ببنەوە و رێگا چارەیەك بۆ دەربازوون لەقەیرانی دارایی بدۆزرێتەوە، گومان دەكرێت بەلاڕێدابردنی پەرلەمان و حكوومەت لەم كاتەدا بۆ ئەوە بووبێت كە پەیوەندی هەرێمی كوردستان و بەغدا بەرەو ئاقارێكی مەترسیداربەرن، بەتایبەتی گرژكردنەوەی پەیوەندی دوولایەنە و دووركەوتنە لەو لێگەیشتنەی ئێستا هەیە لەنێوان هەردوولا.

ئەو گورزەی هەوڵدرا لە سەرۆكی حكوومەت و هەرێمی كوردستان بدرێت ئەوەیە كە زانیاری تەواو لەبەردەستە كە دەوڵەتی یاسا كەسێك بۆ وەزیری نەوتی عێراق دیاری بكات كە دۆسەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان تێكەڵ بكات و گرفت دروستبكات، چونكە پێشووتر "حوسێن شەهرستانی"، وەزیری نەوتی عێراق بەبەرپرسانی كوردستانی گوتووبو فشارێكی زۆری سەركردایەتی دەوڵەتی یاسایی لەسەرە لەهەمان كاتدا هەوڵێكی جددی لەلایەن مالیكییەوە هەیە بۆ ئەوەی برینی بودجەی كورستان ببێتە پرۆژە یاسا و وەك یاسا جێگیربكرێت واتە كودەتاكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فرە رەهەند بوو گەورەترین رەهەندی لێدان بوو لە نییەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ گفتووگۆ.

كارزان سەباح هەورامی 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە