رزگاربوونی "موعجیزەیی"
پێكەنینی ئەو منداڵەی دوای سێ‌ رۆژ لەبومەلەرزەكە رزگاریبوو بووەتە جێگەی ئومێدی ئێرانییەكان

کوردستان

16/11/2017‌ 3554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای سێ‌ ڕۆژ لەو بومەلەرزەیەی، كە لەسەر سنوری عێراق – ئێران ڕوویدا بەگوڕی 7.3 پلەی ڕێختەرو بووە هۆی مردنی نزیكەی 530 كەس، لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە كارمەندانی فریاكەوتن منداڵێكیان لەناو داروپەردووی ناحییەی سەرپێڵ زەهاودا دۆزییەوە.

وێنەی ئەو منداڵە، كە وا دەردەكەوێت پێبكەنێت، بەشێوەیەكی بەرچاو بەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئێراندا بڵاوبووەتەوەو زۆرینەی خەڵك ئەو ڕزگاربوونە بە "موعجیزە" ناو دەبەن و وا باسدەكرێت، كە هۆیەك بێت بۆ بەخشینی ئومێد لەدوای تەنگانەو ناخۆشی .

هاوكات لەڕۆژی پێنج شەممەشدا تیمە فریگوزارییەكان بەردەوام بوون لەگەڕان بەدوای ڕزگاربووەكاندا، بەڵام 4 ڕۆژ دوای بومەلەرزەكە كەمترو كەمتر خەڵك بەزیندوویی لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەكاندا دەدۆزرێتەوە . 

ناحییەی سەرپیڵی زەهاو، كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی كوردەو زیاد لەهەموو ناوچەكانی تر زیانی بەركەوتووە، نەخۆشخانەكانی ناوچەكە چارەسەر بۆ بریندارەكان دەكەن‌و خێوەتگە بۆ 70,000 كەس ئامادەكراوە، كە لەسەرمای زستاندا بێلانە بوون. 

تیمە فریاگوزارەكانیش دەڵێن، كە هێشتا پێویستییان بەپەناگەو پێخەف‌و جلوبەرگی منداڵ‌و دەرمان‌و تانكی گەورە هەیە بۆ خەزن كردنی ئاو .

بومەلەرزەكە شەوی یەك شەممەی رابردوو ناوچەكانی رۆژهەڵات‌و باشووری كوردستانی گرتەوە، كە بەهۆیەوە لەچەندین ناوچە هەزاران كەس بوونە قوربانی‌و زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

س . ج