خاكی دابڕێنراو

مەلەفی تایبەت

28/11/2017‌ 2286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

كتێبی خاكی دابڕێنراو كە لە نوسینی محەمەد رەئوفە، لێكۆڵینەوەیەكەو باس لە ناوچە دابڕێنراوەكان دەكات و بە پشت بەستن بە ئامار و داتاو نەخشە، مێژووی  تەعریب و راگواستن و گۆرینی دیمەگرافی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلایەن رژێمە یەكلەدوای یەكەكانی كوردستان دەخاتەروو، تا دەگاتە راپەرینی بەهاری 1991 و دابەشبوونی خاكی باشوری كوردستان بۆ دوو ناوچە بەشێكی سنوری ئیداری حكومەتی هەرێم و بەشەكەی تریش خاكی ژێر دەستی رژێمی بەعس تا 2003 و دواتریش بە ووردی لایەنەكەم و كوریەكانی مادەی 58 و 140 دەخاتەروو كە كورد بەو مادەیە بەتەواوی خاكی باشوری كوردستانی بەسەر دوو ناوچەدا دابەشكرد ئەوانیش خاكی ( سنوری ئیداری حكومەتی هەرێم و سنوری ناوچەی جێناكۆك ) كە لە بڕگەی ( ا )ی مادەی ( 53 )ی دەستوری كاتی عێراق بەرەسمی سنوری ئیداری هەرێمی كوردستان دیاری كرا كە تا  19 ی‌ ئازاری‌ 2003 ، هەروەها روبەری گشتی باشوری كوردستان روبەرە گشتیەكەی( 86269 كم2 ) دابەش بووە بەسەر سنوری ئیداری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە روبەرەكەی ( 41939كم2 ) كە دەكاتە (48.6%  ) و سنوری ( ناوچەی جێناكۆك) كە روبەرەكەی (44330 كم2 ) واتا  لە ( 51.4% ) كۆی خاكی باشوری كوردستان پێكدەهێنێت، كە ئەم ناوچەیەش لەدوای دەركەوتن و هاتنی داعش بۆ ناوچەكە لە 10/6/2014 وە بەسەر سێ ناوچەدا دابەش بووە ئەوانیش ( ناوچەی ژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگە ،  ناوچەی ژێر دەستی سوپای عێراق، ناوچەی ژێر دەستی داعش ).
پێشمەرگە توانی لە دوای هاتنی داعشەوە لە كۆی خاكی ناوچەی جێناكۆك ( 27200 )كم2 كۆنترۆڵ بكات و بە شێوەیەك یەك پارێزگاو 8  قەزاو 23 ناحیەی ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵكرد كە ئەگەر بیتوانیاە وەك دیفاكتۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوچانەدا بكات گەڕانەوەی ئەو ناوچانە زۆر ئاسان بوو بۆسەر هەرێم، بەڵام لەدوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و هاتنی سوپای حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكەو كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانە كورد چارەنووسی تەواوی خاكی كوردستانی ناوچەی جێناكۆكی لەدەستدا كە (44330 كم2 ) واتا  لە ( 51.4% )و 16 قەزاو  44 ناحیەو چەندین كیڵگەی نەوتی.
بۆیە لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئیدی كورد چارەنووسی ئەو ناوچانەی بەتەواوی لێكردو تەنها دەبێت چاوی لە جێبەجێكردنی مادەی 140 بێت، بە جێبەجێكردنی ئەو مادەیەش لە ئێستادا كورد 60% خاكی ناوچە جێناكۆكەكان لەدەستدەدا.
 كتێبی خاكی كوردستان كە لە ئێستادا لە لە كتێبەخانەكاندایە، لەلایەن دەزگای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و كلتور چاپكراوەو بڵاوكراوەتەوە .

بەپەلە