وه‌زاره‌تی كاره‌با پڕۆژه‌ پێشنیاركراو به‌رده‌وامه‌كانی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی 2014 تاوتوێكرد

sharpress.net

.

669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

1/9/2014 1:45:00 PM‌

شارپرێس
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی لیستی پڕۆژه‌ پێشنیاركراو و به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی 2014، له‌ ڕێكه‌وتی 20/8/2013 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ئاماده‌بوونی هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زیری كاره‌با كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی دیوان و پلاندانان و گواستنه‌وه‌ و كۆنترۆڵ و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی كاره‌بای هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یبوون، باسله‌و پرۆژانه‌ كرا كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ڕێگای لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ پێشنیاركراو و به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی 2014 ئه‌نجامی ده‌دات.
له‌ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریكاری وه‌زیری كاره‌با جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ رێنمایی و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی كرده‌وه‌ و داوای له‌ ئاماده‌بووان كرد به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و هونه‌ری كار بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌كان بكرێت و ببێته‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی زۆرترین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، هاوكات چه‌ند ڕاسپارده‌ و ڕێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌ركرد كه‌ كه‌موكورتییان له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا هه‌یه‌.
پرۆژه‌ پێشنیار و به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی 2014 چه‌ندین بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن و كۆنتڕۆڵ له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌؛ سایتی وه‌زاره‌تی كاره‌با






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved