داوای پێكهێنانی بەرەیەكی هاوبەش دەكات
هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵح كۆنگرەی دامەزراندنی دەبەستێت

کوردستان

01/01/2018‌ 2867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری بەسەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح ناوی خۆی وەكو قەوەرایەكی سیاسی لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا تۆماركردووەو لەداهاتوویەكی نزیكیشدا كۆنگرەی دامەزراندن دەبەستێت.

ڕێبوار كەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند ئەوان بەنیازن "لەسەرجەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا بەشداریبكەن‌و خۆیان بۆ ئەو پرسە ئامادەكردووە".

رێبوار كەریم هەروەها داوای لەهەموو لایەنەكان كرد، كە "لەبەرەیەكی هاوبەشدا كۆببنەوەو بەیەكەوە هەوڵبدەن بۆ گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی‌و هەموو جومگەكانی دەسەڵات لەهەرێمی كوردستاندا".

بەرهەم ساڵح پێشتر جێگری سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، بەڵام دەستیلەكاركێشایەوەو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری دامەزراند.

هـ ـ ح