عێراق نیگەرانە لەبەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان

عیراق

01/01/2018‌ 1034 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراق نیگەرانی حكومەتەكەی لەبەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان راگەیاندو جەختیكردەوە، كە نەوتی هەولێر دەبێت لەرێگەی بەغداوە هەناردە بكرێت.

سەعد حەدیسی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەرێمی هێشتا كوردستان بەردەوامە لەهەناردەی نەوت لەكێڵگە نەوتییەكان، كە ئەو هەناردەیە هیچ شەفافییەتێكی تێدا نییە، بۆیە حكومەتی عێراق لەوە نیگەرانە.

وتەبێژی حكومەتی عێراق سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا بەوەی سەرەڕای ئەوەی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەهەناردەی نەوت، بەڵام هەولێر ناتوانێت موچەی فەرماندەی خۆی بدات.

حەدیسی جەختیشیكردەوە، كە بۆ رێككەوتن‌و چارەسەری كێشەكان، دەبێت هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی حكومەتی عێراقەوە بێت‌و لەو بوارە شەفافییە بێتە ئاراوە.

هەرێمی كوردستان لەساڵی 2013وە سەربەخۆیانە دەستی بەهەناردەو فرۆشتنی نەوت كردووە، كە ئەمە حكومەتی عێراقی نیگەران كردووەو بەو هۆیەشەوە كێشە لەنێوان هەولێرو بەغدا دروستبووە.

هـ ـ ح

بەپەلە