شاندێكی یەكێتی بە "نهێنی" لەگەڵ عەبادی كۆبوونەتەوە

عیراق

01/01/2018‌ 2193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو شاندەی یەكێتی نیشتمانی سەردانی بەغدایان كرد، بە "نهێنی" لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیان كردووە.

یەكێتی نیشتمانی هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدای كرد، كە لەچەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی‌و پەرلەمانتارێكی شاری كەركوك پێكهاتبوون.

رۆژنامەی "عەرەبی جەدید" لەهەواڵێكدا ئاشكرایكردووە، كە ئەو شاندە بە "نهێنی‌و دوو لەچاوی میدیاكان لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبوونەوەیان كردووە".

رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد، كە شاندەكە گفتوگۆیان لەسەر دۆخی كەركوك كردووە، بەڵام بەهۆی داخراوی كۆبوونەوەكە هیچ زانیارییەك لەو بارەوە نەزانراوە.

شاندەكەی یەكێتی لەرزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی‌و چەند ئەندام پەرلەمانتارێكی یەكێتی پێكهاتبوون، كە جگە لەكۆبوونەوە لەگەڵ عەبادی چەند كۆبوونەوەیەكی تریشیان ئەنجامداوە.

هـ ـ ح