نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم ناجێگیرە

کوردستان

01/01/2018‌ 797 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نزمبووەوە، بەشێوەیەك هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 125 هەزارو 550 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 125 هەزارو 550 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 146 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 165 هەزار دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 31 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 35 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح