عەبادی بەنێوەنگیری ئەردۆغان بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا رازی نییە

عیراق

01/01/2018‌ 1114 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەنێوەنگیری رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا رازی نییە، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایكردووە، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیازی كردووە، رەجەب تەیب ئەرۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا نێوەنگیری هەولێرو بەغدا بكات.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا پێشنیازی كردووە، بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار نێوەنگیری هەرێمی كوردستان‌و عێراق بكات.

بەقسەی سەرچاوەكە، لەبەرانبەر پێشنیازەكە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران رەتیكردووەتەوە بەو نێوەنگیرییە رازی بێت‌و رایگەیاندووە، كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا ناوخۆین‌و پێویست بەدەستوەردانی هیچ وڵاتێكی دەرەوە ناكات.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا قووڵبووەتەوەو كێشەكانیش بەردەوامی هەیە، قووڵبوونەوەی كێشەكانیش پەیوەندی بەئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، كە لەمانگی نۆی رابردوو ئەنجامدراوەو ئەوەش كاردانەوەی عێراقی بەدواوە هات.

هـ ـ ح