هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر گۆڕی تاڵەبانی پێشوازی لەساڵی نوێ‌ كردووە

کوردستان

01/01/2018‌ 3838 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی لەسەر گۆڕی جەلال تاڵەبانی پێشوازی لەساڵی نوێ‌ 2018 كردووە.

بەختیار شاوێس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەپشكی یەكێتی نیشتمانی وێنەیەكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كردووە، كە هاوسەری جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری كۆچكردووی عێراقە.

بەختیار شاوێس لەسەر وێنەكەی نووسیوە، كە ئەو وێنەیە وێنەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەو شەوی رابردوو لەسەر گۆڕی تاڵەبانی پێشوازی لەساڵی نوێ‌ كردووە، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە.

جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق، كە سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیش بوو، ساڵی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، كە لەگردی دەباشانی شاری سلێمانی لەنزیك ماڵەكەی خۆی بەخاك سپێرا.

هـ ـ ح