ئەنجامدانی هەڵبژاردن.. پەرلەمان‌و حكومەت‌و كۆمیسیۆن كۆدەبنەوە

کوردستان

01/01/2018‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان‌و حكومەتی هەرێم‌و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان‌و حكومەتی هەرێم‌و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان بەم نزیكانە كۆدەبنەوە، ئەوەش بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و هەڵبژاردنەكانی تر لەهەرێم.

كۆبوونەوەكە لەهەفتەی داهاتوو لەپەرلەمانی كوردستان بەرێوەدەچێت‌و بڕیارە جگە لەدیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنەكان، قسەش لەسەر پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكرێت، كە گومان لەو تۆمارە هەیە.

بڕیاربوو مانگی 11ی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكایەتی هەرێم بەرێوەبچێت، بەڵام بەهۆی كێشەی لایەنەكان هەڵبژاردنەكان دواخراوەو پەرلەمانیش دوو خولی چوار مانگی بۆ خۆی درێژكردووەتەوە.

هـ ـ ح