سلێمانی.. ڤیستیڤاڵی "كەمترین نرخ" دەستپێدەكات

کوردستان

01/01/2018‌ 836 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەشاری سلێمانی ڤیستیڤاڵێك دەستیپێكرد، ئەوەش بۆ فرۆشتنی كەلوپەل بەكەمترین نرخ.

ڤیستیڤاڵەكە ئەمڕۆ دوو شەممە لەشاری سلێمانی لەژمار ناوی "كەمترین نرخ" دەستیپێكردووەو بڕیارە ماوەی مانگێك بەردەوامی هەبێت.

لەڤیستیڤاڵەكە سەدان كۆمپانیا بەشدارییان كردووەو نرخی كەلوپەلەكانیان بۆ كەمترین نرخ دابەزاندووە، كە شوێنی بەرێوەچووی ڤیستیڤاڵەكە كارگەی جگەرەكەی سلێمانییە.

كەلوپەلەكان، لەجولوبەرگ‌و خواردن‌و پێداویستی رۆژانە پێكهاتووەو نرخی كەلوپەلەكان بۆ نزیك كۆ دابەزێنراوە، ئەوەش بەقسەی ئامادەكارانی ڤیستیڤاڵەكە.

هـ ـ ح