وێنە.. كۆسرەت رەسوڵ بەتەندروستییەكانی باشەوە دەردەكەوێت

کوردستان

01/01/2018‌ 3102 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند وێنەیەكی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، كە ئێستا بۆ چارەسەری پزیشكی لەوڵاتی بەریتانیایە.

وێنەكان ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن چەند كەسێكی نزیكی كۆسرەت رەسوڵ بڵاوكراونەتەوە، كە ناوبراو لەناوچەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەگەڵ كۆمەڵێك كەس لەشەقامێك دەردەكەون.

شارپرێس بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی لەنووسینگەی كۆسرەت رەسوڵ كردو پشتراستیانكردەوە، كە وێنەكان تازەن‌و "كاك كۆسرەت تەندروستی بەرەو باشتر رۆشتووەو رۆژ بەرۆژیش باشتر دەبێت".

لەبارەی كاتی گەڕانەوەی كۆسرەت رەسوڵ نووسینگەكە رایانگەیاند، تائێستا كاتی گەڕانەوەی دیارنییەو تیشی پزیشكی لەو بارەوە بڕیار دەدەن.