حەیدەر عەبادی‌و نێچیرڤان بارزانی بەدەم دەستپێشخەرییەكەی فوئاد مەعسوم دەچن

عیراق

01/01/2018‌ 1604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی كۆمار ئاشكرایكرد، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەدەم دەستپێشخەرییەكەی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق هاتوون.

سەرچاوەكە ئەمڕۆ دوو شەممە بۆ پێگەی شەفەق نیوز ئاشكراشیكرد، كە بەدەمەوە هاتنەكان بەشێوەیەكە، پێشینی دەكرێت بەم نزیكانە گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان دەستپێبكات.

فوئاد مەعسوم ماوەی رابردوو دەستپێشخەری بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێم‌و عێراق كرد، دەست بەگفتوگۆ بكەن، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان، كە ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، دوای پشووەكانی سەری ساڵ دەست بەگفتوگۆ دەكەن.

بڕیارە فوئاد مەعسوم سەپەرشتی كۆبوونەوەكانی هەولێرو بەغدا بكات‌و نوێنەری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانیش نێوەنگیری هەردوولا بكات، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكەن.

هـ ـ ح