شارپرێس:
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل ڕایدەگەێنێت "تەنها له ساڵى ٢٠١٧دا
به گشتى سێ هه‌زار و ٨٣ سه‌رباز و پۆلیسى تورکیا کوژراون".
ئەمڕۆ دوشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستن گەل هه‌په‌گه
به دوو به‌ش ئاماره‌کانى چالاکییه‌کانى گه‌ریلا و شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى سوپاى
تورکیاى لە ساڵی ٢٠١٧دا بڵاوکرده‌وه و به‌پێى
ئاماره‌که له شه‌ش مانگى یه‌که‌مى ٢٠١٧دا هه‌زار و ٥٣٢ سه‌رباز و پۆلیس کوژراون
و له شه‌ش مانگى دووه‌میشدا هه‌زار و ٥٥١ پۆلیس و سه‌رباز کوژراون.
به‌و شێوه‌یه‌ش به‌پێى ئاماره‌که‌ى هه‌په‌گه، له ساڵى ٢٠١٧دا سێ هه‌زار و ٨٣ سه‌رباز
و پۆلیسى تورکیا کوژراون.
"له شه‌ش مانگى یه‌که‌مدا هه‌زار و ٥٣٢ سه‌رباز و پۆلیسی تورکیا
کوژراون".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل – هه‌په‌گه سه‌ره‌تا
ئاماری شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵی ٢٠١٧ی بڵاوکرده‌وه و
به‌پێی ئاماره‌که هه‌زار و ٥٣٢ سه‌رباز و پۆلیسی سوپای تورکیا کوژراون.
دوێنێ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل – هه‌په‌گه
ئاماری شه‌ش مانگی یه‌که‌می ٢٠١٧ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیای بۆ ڕای گشتی
بڵاوکرده‌وه.
به‌پێی ئاماره‌که، له مانگی یه‌که‌وه هه‌تا مانگی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٧دا سوپای
تورکیا ١١٣ جار ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئه‌نجامداوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه، له ته‌واوی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا
هه‌زار و ٥٣٢ سه‌رباز و پۆلیسی سوپای تورکیا کوژراون.
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٧دا به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد، که له ساڵی ٢٠١٧دا کۆتایی به په‌که‌که دێنن و له‌ناویان
ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت وه‌زیری ناوخۆی تورکیا وتی "تا مانگی نیسان کۆتایی به په‌که‌که
دێت و که‌س نامێنێت ناویان بێنێت" دوای ئه‌و قسانه‌ش هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاکه‌په زیاتر بوون.
"له شه‌ش مانگى دووه‌مدا هه‌زار و ٥٥١ سه‌رباز و پۆلیسی تورکیا
کوژراون"
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییانه که گه‌ریلاکانی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل-هه‌په‌گه،
له مانگی ته‌ممووزه‌وه بۆ کانوونی یه‌که‌م-ی ساڵی ٢٠١٧ ئه‌نجامیاندا، به گشتی
١٥٥١ سه‌رباز و پۆلیسی تورک کوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی کۆی ئه‌و چالاکییانه‌ی گه‌ریلاکان
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجمیانداوه ٥٧٧ چالاکییه.
ئه‌مڕۆش هه‌په‌گه ئامارى شه‌ش مانگى دووه‌مى ٢٠١٧ى بڵاوکرده‌وه، له مانگی ته‌ممووزی
٢٠١٧-ه‌وه بۆ مانگی کانوونی یه‌که‌م، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که سوپای تورک بۆ سه‌ر
کوردستان سه‌پاندوویه‌تی سه‌ختر بووه‌وه.
گه‌ریلاکان له مانگی ته‌ممووزدا ١٤٥ چالاکییان دژی سوپای تورک ئه‌نجامداوه و له
ئه‌نجامیاندا ٤٢٠ سه‌رباز و پۆلیسی تورک کوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنی زاپ-ی سوپای تورک، که له ڕۆژی ١٦ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستیپێکرد و سه‌رئه‌نجام
له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی هێزه‌کانی گه‌ریلادا، له ڕۆژی ٨ی مانگی ته‌ممووزدا ناچار
به کشانه‌وه کرا، گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه ٦٩ چالاکییان دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی
سوپای تورک ئه‌نجامدا، که له ئه‌نجامیاندا ١٤٣ سه‌ربازی تورک کوژران و ١٨ سه‌ربازیش
برینداربوون، هه‌روه‌ها شه‌ش گه‌ریلا شه‌هیدبوون و دوو هه‌لیکۆپته‌ری سکۆرسکی
سوپایش گورزیان به‌رکه‌وت.
له مانگی ئاب-ی هه‌مان ساڵدا، چالاکیی گه‌ریلاکان دژی هێزه‌کانی سوپا و پۆلیسی
تورک به‌رفراوانتربوونه‌وه، گه‌ریلاکان ١١٣ چالاکییان له‌و مانگه‌دا ئه‌نجامدا،
که له ئه‌نجامیاندا ٢٧٦ سه‌ربازی سوپا و پۆلیسی تورک کوژران.
له مانگی ئه‌یلولدا، هێزه‌کانی سوپای تورک به‌رده‌وام بوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیاندا
دژی کوردستان، له‌و مانگه‌دا گه‌ریلاکان ١١١ چالاکییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییانه‌دا
به گشتی ٢٤١ سه‌رباز و پۆلیسی تورک کوژران.
له مانگی تشرینی یه‌که‌مدا، ١٤٥ چالاکی له لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه ئه‌نجامدرا،
له‌و چالاکییانه‌شدا ٤٦٧ سه‌ربازی سوپا و دوو پۆلیسی تورک کوژران و دوو هه‌لیکۆپته‌ری
سکۆرسکی و هه‌لیکۆپته‌رێکی کوبرا-ی سوپای تورکیا له لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه خرانه
خواره‌وه.
له مانگی تشرینی دووه‌م دا، گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه ٣٥ چالاکییان ئه‌نجامدا، که
له ئه‌نجامیاندا ٩٨ سه‌ربازی سوپای تورک کوژران.
له مانگی کانوونی یه‌که‌میشدا، ٢٨ چالاکی له لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه ئه‌نجامدرا،
که له ئه‌نجامیاندا ٤٧ سه‌ربازی سوپای تورک کوژران.
به گشتى له کۆى ساڵى ٢٠١٧ سێ هه‌زار و ٨٣ سه‌رباز و پۆلیسى تورکیا کوژراون.
هـ ـ ر