سلێمانی.. تەنها شەوی ڕابردو بەهۆی ڕوداوەکانەوە ١٠٠ کەس بریندار بون

کوردستان

01/01/2018‌ 975 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوبەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایدەگەێنێت "بەهۆی یاری ئاگرین و ڕووداوی هاتووچۆ و شەڕ-ەوە، شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی ١٠٠ كەس برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوبەری فریاكەوتنی خێرای شاری سلێمانی ڕایگەیاندوە "شەوی ڕابردوو ١٠٠ حاڵەتی برینداربوونمان هەبووە، كە دوو حاڵەتیان برینداربوون بوو بە چەقۆ، ئەویش لە ئەنجامی دوو ڕووداوی شەڕ بووە لە شەقامی سالم و ناوچەی بەكرەجۆ، یەك كەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربووە، كەسێكیش بە فیشەك برینداربووە، كە لە شاخی هەزار مێردەوە هێنابوویان، بەڵام نەمانزانی بۆچی فیشەكی بەركەوتووە".

سامان نادر  ئاماژەی بەوەشداوە "حاڵەتەكانی تر سوتان بوون بەهۆی یاری ئاگرین و تەنگەنەفەس بوون بەهۆی دووكەڵی یاریە ئاگرینەكانەوە بوو، كەتیمەكانمان لە شوێنی ڕووداوەكە زۆرینەی بریندارەكانیان چارەسەركردووە، تەنها هەشت حاڵەت هەبوون كە لە شوێنی ڕووداوەكە بۆمان چارەسەر نەكراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی فریاكەوتنمان كردووە".

ئەمە لەکاتێکدایە، هەرچەند بەپێی بڕیاری قائیمقایەتی سلێمانی، فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان و تەقەمەنیەكان قەدەغەیە و لە لایەن تیمەكانی قائیمقامیشەوە دەستی بەسەردا گیرابو.



هـ ـ ر