تورکیا و ئێران تەنها لە ساڵی ٢٠١٧دا بە بەهای ١٥ ملیار دۆلار کاڵایان هەناردەی هەرێم کردووە

کوردستان

01/01/2018‌ 963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەنها لە ساڵی ٢٠١٧دا هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران بەبەهانی ١٥ ملیار دۆلار کاڵایان هەناردەی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

ئەمڕۆ دوشەممە مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده‌ و ناردنكارانی ھه‌رێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە "له‌ ساڵی ٢٠١٧دا توركیا به‌ بڕ ١٠ ملیار دۆلار و ئێران به‌ بڕی ٥ ملیار دۆلار كاڵاو شتومه‌كیان ھه‌نارده‌ی ھه‌رێم كردووه‌".

مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان  ئاماژەی بەوەشداوە "به‌ھۆی داخستنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ھاورده‌كردنی كاڵاو پێداویستی له‌ سنوره‌كانی ئێرانه‌وه‌ كه‌میكردوه‌، به‌ڵام له‌ ده‌روازه‌كانی توركیاوه‌ رێژه‌كه‌ ٤٠%زیادییكردوه‌".

سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده‌ و ناردنكارانی ھه‌رێم  ئەوەشی وتووە "ھه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران له‌ ساڵانی رابردوودا  به‌ بڕی ١٥ ملیار دۆلار كاڵا و پێداویستیان ھه‌نارده‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌جۆرێك توركیا به‌ به‌بڕی ١٠ ملیار و ئێرانیش به‌ بڕی ٥ ملیار دۆلار".
هـ ـ ر