شارپرێس:
كه‌مێك ئێستا ئۆتۆمبێلێك له‌چیای گۆیژه كه‌وته خواره‌وه.
کەمێک بەر
لە ئێستا ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە "ئه‌مشه‌و
١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری
دۆج، له‌چیای گۆیژه، كه‌وته خواره‌وه".
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە "ڕوداوەکە هیچ
زیانێكی گیانی نه‌بووە و تەنها زیانەکان ماددی بون".
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی وتووە "لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌رووداوه‌كه
ده‌ستیپێكردوه"
.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ڕایگەیاندبو "بەهۆی روداوە هاتوچۆ و سەرجەم روداوە هاتوچۆکانی دیکەوە لەشەوی
سەری ساڵدا ١٠٠ کەس برینداربون".
هـ ـ ر