شارپرێس:
له‌شكركێشی توركیا‌و هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی عه‌فرین، زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دروستكردووه، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ڕۆژانی ئاینده‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جدیتر بۆ ئه‌و بابه‌ته بچێته سه‌رخه‌ت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێكدادانی توركیا‌و ئه‌مریكا له‌مه‌نبه‌ج بوه‌ته پرسێكی گه‌رمی میدیاكانی جیهان.
له‌نێوان وینستۆن چه‌رچڵ و بوڵانت ئه‌جه‌وید، ئه‌ردۆغان چاره‌نوسی كامیانی ده‌بێت؟
كاتێك له‌ساڵی 1974 بوڵانت ئه‌جه‌وید-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی توركیا پاش له‌شكركێشیه‌كه‌ی بۆسه‌ر دورگه‌ی قوبرس، داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌ختی له‌توركیا كرد، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌بردنه‌وه‌ی ناوبراو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وكاته‌ی توركیا كۆتایی هات.
به‌ڵام نمونه‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی، وینستۆن چه‌رچڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی به‌ریتانیا هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی دۆڕاند، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌شكستهێنان به‌ئه‌ڵمانیای نازی‌و هێتله‌ر ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
ئه‌و به‌راوردكارییه له‌لایه‌ن فه‌همی كۆر‌و-ی ڕۆژنامه‌نوسی توركیه‌وه كراوه، كه به‌كه‌سێكی نزیك له‌ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناسراوه، كه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو نمونه‌یه‌وه ئه‌وه پیشانبدات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین به‌سودی وڵاته‌كه‌ی‌و سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا دواییدێت.
عه‌فرین و كێشه نێوخۆییه‌كانی توركیا ئه‌ردۆغان ده‌خه‌ن؟
بڕیاره 3ی نۆڤه‌مبه‌ری 2019 هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاشدا دۆخی ئه‌ردۆغان‌و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌نێوخۆی توركیا باش نییه، ئه‌ویش به‌هۆی ململانێی ئه‌كه‌په له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه، دۆسیه‌ی تیرۆر، شكستهێنانی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ئه‌و وڵاته‌و ده‌یان كێشه‌ی دیكه.
ئێستاش كه كێشه‌ی عه‌فرین بۆ توركیا دروستبووه‌و ئه‌و وڵاته له‌شكركێشی بۆسه‌ر شاره‌كه كردووه، به‌دوری نازانرێت كه‌وتنی توركیا له‌عه‌فرین، یه‌كسان بێت به‌كه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌توركیا.
ئه‌مریكا: مه‌نبه‌ج چۆڵناكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوسیا عه‌فرینی چۆڵكرد
ئه‌مریكا ئاماده نییه مه‌نبه‌ج بداته ده‌ست توركیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوسیا به‌رامبه‌ر عه‌فرینی كرد، له‌و ڕووه‌شه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف فۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌مه‌نبه‌ج ناكشێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕیكس تیله‌رسۆن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌زانكۆی ستانفۆر ڕایگه‌یاند، "ئه‌مریكا له‌سوریا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌هاوپه‌یمانه‌كانی، ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئێران ده‌مێنێته‌وه".
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بێت، گه‌رچی ئه‌و وڵاته له‌هێرشه‌كانی عه‌فرین بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له‌مه‌نبه‌ج خۆی ئاماده‌كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج جێنفوزی ئه‌مریكایه له‌سوریا.
له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی نرخه‌كه‌ی یه‌كسانه به‌مه‌رگی په‌یوه‌ندی توركیا-ئه‌مریكا
چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ئه‌گه‌ری پێكدادانی توركیا و ئه‌مریكا له‌مه‌نبه‌ج، له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكی توركیا یاخود ئه‌مریكا به‌ده‌ستی هه‌ریه‌كێك له‌و لایه‌نه، نرخه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له‌مه‌رگی هاوپه‌یمانێتییه مێژووییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و توركیا، ئه‌وه‌ش خاڵێكه بۆ ڕوسیا و په‌یه‌ده جێگه‌ی دڵخۆشی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕوبدات.
نه‌عیم بابۆر ئۆغڵو كه ژه‌نه‌ڕاڵێكی خانه‌نشینی توركییه بۆچونیوایه، "ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش گڵۆپی سه‌وز له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه بۆ توركیا هه‌ڵبكات، توركیا هێشتا ناتوانێت له‌شكركێشی بۆ مه‌نبه‌ج بكات".
چاودێران بۆچونیان وایه ئه‌گه‌ر بێتوو توركیا له‌شكركێشی بۆ مه‌نبه‌ج بكات، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌نێوان ئه‌مریكا‌و توركیا دروست ببێت، ئه‌وه به‌زیان بۆ ئابووری‌و ئه‌منیه‌تی توركیا ده‌شكێته‌وه.
ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ند ده‌گه‌ڕێت
ئه‌مریكا نایه‌وێت له‌ئێستادا كه ئاینده‌ی سوریا وه‌ك كێكێك دابه‌شده‌كرێت بێ به‌ش بمێنێته‌وه، بۆیه چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن له‌مه‌نبه‌ج چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ندی پێشكه‌ش بكات، ئه‌ویش به‌وه‌ی مه‌نبه‌ج چۆڵناكات، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌شقپێكردن‌و پڕچه‌ككرنی یه‌په‌گه ده‌وه‌ستێت.
ئه‌وه به‌بۆچونی چاودێران باشترین سیناریۆیه بۆ توركیا‌و ئه‌مریكا، به‌ڵام كورد تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، به‌وه‌ی بێبه‌شده‌بێت له‌هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا.
ئۆیتون ئۆرهان شاره‌زا له‌كاروباری سوریا له‌ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئۆرسام كه باره‌گاكه‌ی له‌ئه‌نقه‌ره‌یه بۆچونیوایه، ئه‌گه‌ر توركیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، ئه‌وه دروستبوونی پێكدادانی ئه‌و دوو هێزه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی (ناتۆ)ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه داده‌ڕمێت.
ڕ . ج