شارپرێس:
به‌رهه‌م عومه‌ر سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی که‌ی ئێن ئێن سی چیرۆكی سێڵفییه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا-ی ڕێكخه‌ری پێشووی گۆڕان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌ك ده‌گێڕێته‌وه.
به‌رهه‌م عومه‌ر سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی که‌ی ئێن ئێن چیرۆکی ئه‌و وێنه‌یه له‌زاری فۆتۆگرافه‌ره‌که‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه "كاك ئاراس نه‌سروڵا، وتی عه‌سران، پاش ئه‌وه‌ی له ئیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه پیاسه ده‌كه‌م، لێره‌وه تێپه‌ڕیم و به لاچاو زانیم پیاوێك هه‌یه و سه‌رپێییانه ڕوانیم وه‌كو كاك نه‌وشیروان هاته پێش چاوم، كه ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك له‌و دیو دیواره به‌ردینه‌كه‌وه لێم دوربوو، لێی تێپه‌ڕیبوم، گه‌ڕامه‌وه و له‌و ئاسته‌دا كه وێنه‌كه‌ی لێ گیراوه دوباره ته‌ماشام كرده‌وه و دڵیان بوم خۆیه‌تی، وتم سڵاوت لێ بێت كاك نه‌وشیروان، ئه‌ویش به‌ده‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌كه‌مه‌وه لێم نزیك بۆوه و وتم ئاسایه وێنه‌یه‌كت بگرم؟
وه‌ڵامی دابویه‌وه كه بۆچی نایه‌یته ئه‌مدیو؟! به‌ڵام سه‌رسامبوم و وتم ئینجا چۆن ئه‌توانم بازبده‌مه‌وه ئه‌ودیوه‌وه؟! ئه‌گه‌ر بكرێت لێره‌وه ره‌سمێك بگرین، وتی زۆر ئاساییه و من ئاماده‌م... له‌م قسانه‌دا بوو ده‌ستی خسته سه‌ر لێواری دیواره‌كه و وێنكه گیرا".
ئاراس نه‌سروڵڵا كه وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا گرتبوو به‌مشێوه‌یه وه‌سفی هه‌ستی خۆی كرد، "وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هه‌ستیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان، به‌بێ له‌ده‌رگادان و به‌بێ تێپه‌ڕین به پرسگه مۆن و پاسه‌وانه مرقنه‌كان، له‌كاتێكدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده هه‌بوون له‌وكاته‌دا، هه‌وڵی زۆریانده‌دا بتوانن كاك نه‌وشیروان ببینن، به‌ڵام رێگای پێ نه‌ده‌دان".
له‌درێژه‌ی گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی پشت ئه‌و وێنه‌یه به‌رهه‌م عومه‌ر نوسیویه‌تی، "عه‌قڵ رێگا به‌هیچ كه‌سێك نادات خه‌ریكی به‌راوردكردن بێت له‌نێوان كه‌سایه‌تی ئه‌م پیاوه و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێمه له‌م وڵاته‌دا ئه‌یانناسین، هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی، ته‌نانه‌ت خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌كانیش ئاسان ده‌یانتوانی بیبینن، به‌ڵام من حزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ناسم له‌م كوردستانه چه‌ند ساڵێك له سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه تا ده‌گاته مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كانیشیان چاوه‌ڕێی نه‌رمیی نواندنێكی كاك نه‌وشیروان بون رێگایان پێبدات بیبینن، به‌ڵام ره‌تی ده‌كردنه‌وه".
ڕ . ج