چاوپێكەوتنی ڤیدیۆیی.. محەمەد حەكیم باس لەهەوڵەكانی گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و هاوپەیمانی بۆ فراوانكردنی لیستەكەیان دەكات

کوردستان

15/02/2018‌ 1175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد حەكیم گارگێڕی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، لەچاوپێكەوتنێكی شارپرێس باسی لەپێكهێنانی هاوپەیمانی "نیشتمان" كرد، كە لەنێوان ئەوان‌و بزووتنەوەی گۆڕان‌و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری پێكهێنراوە.

محەمەد حەكیم لەمیانی چاوپێكەوتنەكەدا وتی: "ئامانج لەلیستی نیشتمانی خزمەتكردنی ناوچە كێشە لەسەرەكانە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی لەدوای 16ی ئۆكۆتبەر تێیكەوتووە".

كارگێڕەكەی ئەنجوومەنی سیاسی وتیشی: "هاوپەیمانییەكەمان تەنیا لەسەر ئاستی ناوچە كێشەلەسەرەكان نابێت‌و رێككەوتووین لەهەرێمی كوردستانیش هەماهەنگی یەكتری بكەین".

محەمەد حەكیم ئەوەشی وت، ئەوان دەرگای هاوپەیمانییەكەیان بەرووی لایەنەكانی تر دانەخستووەو لایەنەكانی تریش دەتوانن بێنە ناو هەوڵەكانیان، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەهەرێم بكەن.

تەواوی چاوپێكەوتنەكە لەم گرتە ڤیدیۆییە ببینە..