چاوپێكەوتنی ڤیدیۆیی.. نەوزاد عوسمان باس لەهەوڵەكان بۆ رووخانی كارگەی جگەرەی سلێمانی دەكات

کوردستان

15/02/2018‌ 998 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەوزاد عوسمان بەرێوەبەری كارگەی جگەرەی سلێمانی باسی لەو هەوڵانە كرد، كە دەدرێت بۆ نەهێشتنی كارگەكە لەجێگەی خۆی.

نەوزاد عوسمان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تایبەتی ڤیدیۆیی شارپرێس وتی: هەوڵەكان بۆ دابەشكردن‌و رووخاندنی كارگەی جگەرەی سلێمانی هەیە، كە ئەوان دژی ئەو هەوڵەن.

بەرێوەبەری كارگەكە باسی لەمێژووی كارگەكەو هۆكاری وەستانی كاركردنی كردو راشیگەیاند، هەوڵەكان بۆ ئەوەیە، كارگەكە بڕووخێنرێت‌و لەبەرژەوەندی چەند لایەنێك بەكاربهێنرێت.

نەوزاد عوسمان باسی لەو هەوڵەش كرد، كە دەدرێت كارگەكە بكرێت بەناوەندێكی رۆشنبیری، بەڵام بەقسەی ئەو هەوڵەكان وەك پێویست نییە، كە ئەوان پشتگیری ئەو هەوڵەی دووەم دەكەن.

ناوبراو باسی لەهەوڵەكانی گروپی شاریش كرد، كە پێكهێنراوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لەموڵكەكانی سلێمانی بكەن، ئەوەش بۆ ئەوەی ئەو سیمایانە نەچێتە بەرژەوەندی تاكە كەسێك.

هـ ـ ح