شارپرێس:
ڕاوێژكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی توركیا، بۆ یه‌كه‌مجار زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌ڕفاندنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت "له 60 چركه‌دا هه‌موو شتێك ئه‌نجامدرا".
حه‌سه‌ن ئۆشگوزار كه له‌ساڵانی كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی توركیا بووه، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌تیمی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌شداربوو، بۆ یه‌كه‌مجار زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان ئاشكرا كرد‌و ڕایگه‌یاند، "پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) زانیاری ئه‌وه‌یان پێگه‌یشت، كه یۆنان فڕۆكه‌یه‌كی به‌كرێ گرتووه، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له‌كینیاوه بۆ هۆڵه‌ندا، میتیش ده‌ستیانكرد به‌دابینكردنی فڕۆكه‌یه‌ك له‌هه‌مان جۆری‌و هه‌مان ڕه‌نگی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه بڕیاربوو ئۆجه‌لانی پێبگوازرێته‌وه بۆ هۆڵه‌ندا، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له‌ده‌ستگیكردنی ئۆجه‌لان به‌كاربهێنن".
حه‌سه‌ن ئۆشگوزار ڕایگه‌یاند، "دواتر میت به‌ئێمه‌یان وت پێویستیان به دۆكیۆمێنته له‌باره‌ی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه كه ده‌چێت بۆ ده‌زگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، به‌ده‌ستگیركراوی ناوبراو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه توركیا".
به‌وته‌ی ئۆشگوزار "ئێمه له‌توركیا فڕۆكه‌یه‌كی له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌مان ده‌ست نه‌كه‌وت، ته‌نها له‌لای سه‌رمایه‌دارێكی توركی ئه‌و فڕۆكه‌یه هه‌بوو، بۆیه هه‌واڵگری توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌دا گه‌یشته ڕێككه‌وتن‌و فڕۆكه‌كه‌ی به‌كرێ گرت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌و سه‌رمایه‌داره بگوترێت فڕۆكه‌كه بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێندرێت".
له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان، حه‌سه‌ن ئۆشگوزار ڕایگه‌یاند، "دوای گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان‌و گۆڕانكاری له‌شێوه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌فڕۆكه ڕاسته‌قینه‌كه بچێت كه ئۆجه‌لان ده‌گوازێته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه توركیای جێهێشت‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا چوار بۆ پێنح ئه‌ندامی میتی تیادا بوو".
فڕۆكه‌وانه‌كان نازانن بۆ گه‌شتێكی پڕ مه‌ترسی ده‌چن چونكه به‌وته‌ی حه‌سه‌ن "به‌فڕۆكه‌وانه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌وان ده‌چنه میسر‌و پاشان ئۆگه‌ندا، زانیاریشمان سه‌باره‌ت به‌و گه‌شته نارد بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، كه زانیارییه‌كان ساخته بوون و باس له‌وه‌ده‌كرا گه‌شته‌كه بۆ كۆمه‌ڵێك بازرگانی مۆزه، پاش ئه‌وه‌ی زانیاریمان پێگه‌یشت كه فڕۆكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌بوو ئۆجه‌لان بگوازیته‌وه بۆ هۆڵه‌ندا، به‌ئاراسته‌ی كینیا ده‌ستی به‌گه‌شته‌كه‌ی كردوه، بۆیه فڕۆكه‌كه‌ی ئێمه دوو كاتژمێر به‌ر له‌گه‌یشتنی ئه‌و فڕۆكه ڕاسته‌قینه‌یه، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی كینیا".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی فڕۆكه‌وانی توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه "ئۆجه‌لان به‌چوار ئۆتۆمبێل گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه، كه یه‌كه‌میان پۆلیسی كینیای تیادا بووه، دووه‌میان تیمی باڵیۆزخانه‌ی یۆنان ، ئۆتۆمبێلی سیێه‌م ئۆجه‌لان خۆی تیادا بوه، چواره‌میش ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ی تیادا بووه، ئۆجه‌لان به‌چاكه‌ت‌و پانتۆڵ‌و به‌بێ كێشه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه كه هه‌ستی به‌هیچ گومانێكیش نه‌كرد، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 60 چركه‌دا ده‌رگای فڕۆكه‌كه كرایه‌وه‌و ئۆجه‌لان ڕفێندراو به‌ر له‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێله یاوه‌ره‌كه‌ی ئۆجه‌لان بگه‌ن، فڕۆكه ساخته‌كه‌ی توركیا هه‌ڵفڕی".
حه‌سه‌ن ئۆشگوزار ده‌شڵێت، "ترس هه‌بوو له‌وه‌ی له‌ئاسمانی قوبرسمان كه به‌زاندووه، ببێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆمان بۆیه قوبرس دوای زانیاریان له‌باره‌ی ئه‌و گه‌شته‌و فڕۆكه‌كه كرد، به‌ڵام میت كاتیان كوشت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی قوبرس تا فڕۆكه‌كه گه‌یشته ئاسمانی توركیا، ئینجا هه‌واڵگری توركیا زانیاری ناڕاستیان نارد بۆ به‌رپرسانی قوبرس".
ڕ . ج