شارپرێس: نیقاش
کلیک بکەو لینکی بابەتەکە لێرە ببینە
دیمەنەكان سەیرن، شارێك ئەو كاتەی ئێمە پێی گەیشتین مانگێكی تەواو بوو لەژێر گەمارۆو شەڕدا بوو، كەچی خەڵكەكەی بەهەلهەلە پێشوازی لەو فڕۆكانە دەكەن كە بۆ بۆردومانكردنیان دێن.
رۆژی 10ی ئەم مانگە (شوبات) پەیامنێری "نیقاش" لەهەولێرەوە خۆی گەیاندە ناوی عەفرین، لەو گەشتە پڕ مەترسییەدا كە پێنج رۆژی خایاند، وردەكاری ئەو دیمەنانە دەگێڕێتەوە كە بەچاوی خۆی بینیونی.
شاری عەفرین، كە لەسەر زاری خەڵكی ناوچەكەو بەپێی سیستەمی خۆبەڕێوەبردنی ئەو شارە بە"كانتۆنی عەفرین" ناسراوە، لەرۆژی 20ی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە لەبەردەم هێرشێكی بەرفراوانی سوپای توركیادایە.
خۆبەڕێوەبەری باكوری سوریا، ئەو بەشانەی بەدەست هێزە كوردییەكانی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستانەوەیە، خۆی دەبینێتەوە لەسێ هەرێم‌و شەش كانتۆن، یەك لەوانە كانتۆی عەفرینە كە هاوسنورە لەگەڵ دەوڵەتی توركیا‌و پارێزگای حەلەبی سوریا، جاران ئارامترین ئەو ناوچانە بوو كە بەدەست هێزە كوردییەكانەوە بوو، بەڵام ئێستا مەترسیدارترینیانە.
لەئێستادا شارەكە لەهەموو لایەكەوە گەمارۆدراوە، توركیا لەسنوری خۆیەوە هێرش دەكات‌و لەجەرابلسیشەوە هێرشی ئەو چەكدارانە بەردەوامە كە توركیا پشتیوانیان دەكات، هەرچی لایەنی سوریشە گەمارۆیەكی رانەگەیەندراوی خستووەتە سەر شارەكە.
رۆژی 10ی شوبات لەهەولێرەوە بەرەو عەفرین بەڕێكەوتین، لەسەر نەخشە دووری نێوان ئەم دوو شارە بەدەر دەكەوێت، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع سەختییەكان هێندە زۆرن، وەك یەكێك لەهاوەڵانمان وتی "گەیشتن بەعەفرین لەخەون دەچێت".
لەسنوری هەرێمی كوردستان پاش مۆڵەت وەرگرتن بەشێوەیەكی ئاسایی پەڕینەوە دیوی سوریا، تا گەیشتمان بەقامیشلۆ هەموو شتێك ئاسایی بوو، بەڵام ئیتر لەوێوە زەحمەتییەكان دەستیان پێكرد.
دەبێ لەقامیشلۆ شەوێك بمێنیتەوە بۆ ئەوەی هێزە كوردییەكان مۆڵەتی ئەمنی جموجۆڵی ئێمە وەربگرن، بۆ رۆژی دواتر تا دوا خاڵی دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رۆیشتین، لەوێ دەبێت لەبەر رێوشیوێنی ئەمنی جۆری ئۆتۆمبێل‌و جل‌و بەرگ بگۆڕیت بەجۆرێك گومانت نەچێتە سەر، تەنانەت ئەو تیمە پاسەوانەش دەگۆڕێن كە هاوەڵیت دەكەن.
لەناو حەلەب هەموو دیمەنەكان دەگۆڕێن، سەنتەری پارێزگای حەلەب بەشێكی بەدەست هێزەكانی دەوڵەتی سوریایەو ژمارەیەك گەڕەك بەدەست هێزەكانی سوریای دیموكراتەو چەند بارەگایەكی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوونی هەیە، ئەو ناوچانەی لەژێر قەڵەمڕەوی ئێراندایە لەسەر دیوارەكانی دروشمی "مردن بۆ ئەمەریكاو ئیسرائیل نوسراوە".
له‌حه‌له‌ب به‌دواوه ده‌بێت 36 بازگه‌ی یه‌ك له‌دوا یه‌كی سوپای سوریا ببڕیت، تا جارێكی دیكه ده‌گه‌یته‌وه به‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌و ماوه‌یه‌شدا دیسانه‌وه چه‌ند جارێك ده‌بێت جل‌و به‌رگ‌و جۆری ئۆتۆمبێل‌و پاسه‌وانه‌كان بگۆڕدرێن.
له‌سه‌ره‌تای چوونه ناو عه‌فرین له‌ژێر زه‌مینی باڵه‌خانه‌یه‌كی وێران، چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌و تیمانه ده‌هێڵنه‌وه كه ده‌چنه ئه‌وێ، ئینجا مۆڵه‌تی چوونه ناو شاره‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌و رۆژه‌ی په‌یامنێری "نیقاش" به‌رو عه‌فرین به‌ڕێكه‌وت، پێنج پەرلەمانتار وەک شاندی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێگاوە بوو بۆ عەفرین.
شێرکۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان کە ئەندامی شاندی پەرلەمان بۆ عەفرین لەوەڵامی "نیقاش" سەبارەت بەرێگای عەفرین ووتی " تەنیا دەتوانم بڵێم رێگای گەیشتن بەعەفرین زیاتر لەخەیاڵ دەچێت".
وتیشی "ئێمه نه‌گه‌یشتووینه‌ته ناو شاره‌كه‌و نازانین بارودۆخ چۆنه، به‌ڵام دڵنیاین عه‌فرین ناكه‌وێ، چونكه خه‌ڵكه‌كه‌ی جێی ناهێڵن، لەگەڵ ئەوەش گرنگە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان‌و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵکەکەوە بچن".
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌یته عه‌فرین پێشبینی شارێكی چۆڵ ده‌كه‌یت، به‌ڵام یه‌كه‌م دیمه‌ن كه دێته پێش چاوت تووشی سه‌رسوڕمانت ده‌كات، شارێك وه‌ك سه‌نته‌ری هه‌ولێرو سلێمانی جمه‌ی دێت له‌خه‌ڵك‌و بازاڕه‌كانی به‌رناكه‌ون، له‌كاتێكدا ئه‌و رۆژه‌ی ئێمه گه‌یشتینه شاره‌كه له‌دووری 18 كیلۆمه‌تره‌وه له‌گوندی بولبول شه‌ڕێكی قورس هه‌بوو له‌گه‌ڵ سوپای توركیا.
"راستە عەفرین گەمارۆ دراوەو لەسنورەکان شەڕ هەیەو دووەم هێزی ناتۆ هێرشی بۆسەر عەفرین دەست پێکردوە، بەڵام ئێمەش بەرگری دەکەین‌و وەک دەشبینی کڕین‌و فرۆشتن هەیەو بازاڕ ئارامە" شەڕڤان حەسۆ کە دوکانێکی فرۆشتنی زەیتی زەیتونی هەیە لەسەنتەری شاری عەفرین به‌و جۆره قسه‌ی بۆ په‌یامنێری "نیقاش" كرد.
شەڕڤان وتیشی "لەسنورەکان شەڕی قورس هەیە هەڤاڵان شەڕێکی جوامێرانە دەکەن‌و ئێمەش شارەکە چۆڵ ناکەین‌و کەوتنی عەفرین بووە مێژوو، عەفرین ناکەوێت".
ناو شار کە زۆربەی باڵەخانەکانی وێنەی عەبدوڵا ئۆجالانی رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانیان پێوە هەڵواسراوە، زۆر پریشكی ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ر نه‌كه‌وتووه كه له‌سنوره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چن، هەرچەندە ناوە ناوە تۆپبارانی سەنتەری شاری عەفرین لەلایەن تورکیا دەکرێت، بەڵام ئەمە کاریگەری نەکردۆتە سەر ورەی خەڵکەکەی‌و نەک هەر لەرۆژدا، بەڵکو شەوانیش بازاڕ کراوەیە.
نازی مست‌و، کچێکی تەمەن 19 ساڵان بوو لەناو بازاڕی شاری عەفرین قسەی بۆ "نیقاش "کرد و وتی "ورەمان بەرزەو عەفرین ناکەوێت هەموان بەرگری لەعەفرین دەکەین، هەڤاڵان لەسنور، ئێمەش لەناو شار هاوکاریان دەکەین لەدابینکردنی خۆراک‌و درێژە بەژیان دەدەین".
یه‌كێك له‌سه‌یرترین دیمه‌نه‌كان كه په‌یامنێری "نیقاش" به‌چاوی خۆی بینی ئه‌وه بوو له‌و كاته‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌گه‌نه سه‌ر ئاسمانی عه‌فرین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ئامانج بۆردومان بكه‌ن، خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی بچنه حه‌شارگه‌كان، ده‌چنه سه‌ر سه‌ربان‌و هه‌لهه‌له لێده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت كاتێك كورژراوێكیشیان ده‌نێرن هه‌ر به‌هه‌لهه‌له لێدان به‌ڕێی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌لهه‌له بۆ خۆشی ده‌ربڕین‌و شادییه.
له‌وه ناچێت شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی شار زۆر بكرێنه ئامانج، چونكه بیناكان به‌پێوه‌ن‌و شوێنه‌واری بۆردومانیان پێوه دیارنییه، ته‌نیا دیمه‌نی وێرانه‌ی گردیی عیندارا له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ده‌بینرێت كه فرۆكه‌كان زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندووه.
هێڤا مستەفا، هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین بۆ" نیقاش" وتی " گردی عیندارا مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3500 ساڵ پێش زاین‌و لەرێکخراوی یونیسکۆ وەک شوێنێکی مێژوی تۆمار کراوەو لەبۆردمانی فرۆکەکانی تورکیا وێران کراوە".
رۆژانه چه‌ند ئۆتۆمبێلێك به‌كوژراوو برینداره‌وه دێنه ناو شاره‌كه‌و برینداره‌كان ده‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی عه‌فرین‌و بۆ كوژراوه‌كانیش كه ژماره‌یان زیاد ده‌كات دوو رۆژ جارێك له‌نزیك یه‌ك به‌مه‌راسیمێك له‌گۆڕستانێكی كاتی به‌خاك ده‌سپێردرێن.
ئه‌و گۆڕستانه له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌كه‌یه‌و ناوی " ئا‌ڤێستا خابور"ی لێنراوه، ئەو کچە چەکدارەی لەسەرەتای هێرشەکانی سوپاسی تورکیا خۆی بەتانکێکی تورکیا تەقاندەوە.
ەپێی ئاماری نەخۆشخانەی عەفرین کە دراوەتە" نیقاش" لەماوەی 20 رۆژی یەکەمی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین 111 پیاوو 17 ژن‌و 26 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 305 پیاو برینداربوون‌و له‌گه‌ڵ 63 ژن‌و 45 منداڵن بێگومان به‌هۆكاری ئه‌منی كوژراو‌و برینداری شه‌ڕكه‌ره‌كان ئاشكرا ناكه‌ن.
بەهۆی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر شارەکە نەخۆشخانەی تەندروستی عەفرین پێویستی بە‌دەرمان‌و کەلوپەلی پزیشکیەو تاوەکو ئێستاش هاوکاری هیچ رێکخراوێک بەو نەخۆشخانەیە نەگەیشتوە.
خەلیل سەبری، وتەبێژی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین بۆ "نیقاش" وتی" هاوشانی گەریلا ئێمەش کاری خۆمان دەکەین‌و داواکاریشین کە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەرمان‌و کەلوپەلی پزیشکی هاوکاری نەخۆشخانەی عەفرین بکەن."
رۆژی 13 شوبات ئه‌وكاته‌ی په‌یامنێری "نیقاش" له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه بوو، چوار گولله‌ی كاتیۆشا به‌ر ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتن‌و به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش دواتر وتیان كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژراوه‌و چوار كه‌سی دیكه بریندار بوون.
بروسک حەسەکە، وتەبێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یەپەگە "لە کانتۆنی عەفرین بۆ "نیقاش" وتی "لە سنور شەڕی قورس هەیەو تورکیا بەچەکی ناتۆ هێرشی بۆسەر عەفرین دەست پێکردوەو هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوی لەبەردەستەو بەکاری دەهێنێت، بەڵام ئێمەش بەورەیەکی بەرزەوە بەرگری دەکەین‌و ناهێلێن عەفرین بکەوێت".
به‌پێچه‌وانه‌ی ناوچه نائارامه‌كانی دیكه‌وه له‌ناو عه‌فرین هیچ رێنماییه‌كی خۆ پارێزی بڵاوناكرێته‌وه، چونكه به‌رسانی ئه‌و شاره ده‌ڵێن له‌كاتی هێرشه‌كاندا خه‌ڵك خۆیان ناشارنه‌وه، به‌ڵكو دێنه ده‌ره‌وه.
جموجۆڵی ئێمه‌ش له‌ناو شاره‌كه ئاسایی بوو، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌منی رێگه ناده‌ن كه‌سانی مه‌ده‌نی‌و تیمه‌كانی ده‌ره‌وه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ نزیك ببنه‌وه، له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌وه‌شه‌وه هیڤا مستەفا، هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین وتی "له‌سنوره‌كان شه‌ڕێكی قورس به‌ڕێوه‌ده‌چن‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رێ‌یان له‌پێشڕه‌وی توركیا گرتووه".
گەمارۆی عه‌فرین كاری كردووه‌ته سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك‌و ده‌رمان‌و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش چاوه‌ڕێن رێكه‌وتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات‌و رژێمی سوریا بگاته ئاكامێك کە ناوەڕاستی ئەم هەفتە قۆناغی یەکەمی دەستی پێ‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م شه‌ڕ بوه‌ستێت‌و هه‌م ده‌روازه‌یه‌كیان لێبكرێته‌وه.
تاكو ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش ده‌كرێته‌وه، گه‌مارۆكه هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌و ئێمه‌ش له‌گه‌ڕانه‌وه‌ماندا به‌هه‌مان شێوازی چونمان سنوره‌كانمان بڕییه‌وه‌و به‌و ده‌یان بازگه‌یه‌دا به‌نه‌ناسراوی گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر.