ساخكردنەوە.. وێنەكەی پشت نەوشیروان مستەفا سەدام حسێن نەبوو

کوردستان

22/02/2018‌ 16473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: نیقاش
لەیەكێك لەپەیجە كوردییەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەك بڵاوكراتەوە، كە تێیدا نەوشیروان مستەفا رێكخەری كۆچكردووی بزوتنەوەی گۆڕان‌و دوو كوڕەكەی دەبینرێت‌و وێنەیەكی سەدام حسێن سەرۆكی پێشوی عێراقیش لەپشت سەریەوە هەڵواسراوە.

لینكی ئەو پەیجەی كە وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە:
https://goo.gl/XZeEiU

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیەدا وێنەیەكی تریش داندراوە، كە سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانە لەپەرلەمانی عێراق‌و لەسەری نووسراوە: "گیا لەسەر پنجی خۆی ئەڕوێت سەركردە چۆن بوبێ ئەوانیش وا ئەبن چاوەڕوانی چی ئەكەن".

مەبەست لەو پۆستە ئەوەیە، سروە عەبدلواحید، كە لە لیستی (نەسر)یسەر بەحەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆی كاندیدكردبوو، بەڵام دواتر كشایەوە،‌ كە لیستێكی زۆرینە عەرەبە، هەمان بۆچونی بەرپرسی پێشوی حزبەكەی هەیە، كە وێنەی سەدامی لەپشت خۆیەوە هەڵواسیوە.

ئەو لینكەی، كە رێگەیەوە لەو پەیجەدا وینەكە بڵاوكراوەتەوە:
https://goo.gl/myG5SD

نیقاش بەدواداچوونی بۆ راستی ئەو وێنەیە كرد و ئەوەی ساخكردەوە، كە وێنەكە دەستكاری كراوەو بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ وێنە رەسەنەكە، كە تابلۆیەكی هونەرییە گۆڕدراوە بۆ وێنەیەكی سەدام حسێن.

ئەو لینكانەی وێنە رەسەنەكەی تێدا بڵاوكراتەوە:
https://goo.gl/3nSk7b
https://goo.gl/q74TnB