هەنگاو بۆ سەربەخۆیی كوردستان
ئەمریكا كار بۆ گواستنەوەی یەكە سەربازییەكانی لەئەنجەریلكی توركیاوە بۆ رۆژئاوای كوردستان دەكات

کوردستان

24/02/2018‌ 7738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك لەناوەندی "یروشلمی" بۆ توێژینەوەی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، كە ئەمریكا بەرنامەیەكی هەیەو ئەو بەرنامەیەش دەچێتە چوارچێوەی خزمەتی سەربەخۆیی رۆژئاوای كوردستان.

بەپێی توێژینەوەكە ئەمریكا كار بۆ ئەوە دەكات، یەكە سەربازییەكانی لەبنكەی ئەنجەرلیكی توركیاوە بگوازێتەوە بۆ بنكە سەربازییەكانی لەرۆژئاوای كوردستان‌و بەشێكیشی بۆ هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی توێژینەوەكە ئەمریكا بە وردی كار لەسەر گواستنەوەی یەكە سەربازییەكانی لەئەنجەریلكەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان‌و باشووری كوردستان، كە پرۆسەكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، كە ئەم هەنگاوە بۆ كاڵكردنەوەی سنوورەكانی رێككەوتنی سایكس بیكۆیە، كە لەسەدەی رابردوو كێشراون‌و كوردستانی دابەشكردووە.

ئەمریكا لەساڵی 2014وە چەند بنكەیەكی سەربازی لەرۆژئاوای كوردستان بەتایبەتی لەشاری كۆبانی دروستكردووە، كە زۆرینەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، ئەو بنكانە دەبنە جێگیرەوەی ئەنجەلیك بۆ ئەمریكا.

هـ ـ ح