شارپرێس:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ماڵباتی تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری به‌بێ ئه‌نجام كۆتایهات، به‌رهه‌م ساڵح پێشنیازی وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، "ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ی كۆبووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و دانیشتنه‌ی له‌نێوان ئه‌و و ماڵباتی تاڵه‌بانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نێو یه‌كێتی كراوه، زانیاری بۆ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ئاشكراكردووه‌و وتویه‌تی، ئه‌وه ڕاستبووه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامدراوه، هه‌وڵدراوه پۆستی سكرتێری یه‌كێتی بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه نێو یه‌كێتی".
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه ئه‌و ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه به‌پێدانی پۆست بگه‌ڕێته‌وه نێو یه‌كێتی‌و ڕایگه‌یاندووه، كه كێشه‌ی ئه‌و پۆست نییه.
شارپرێس ئه‌وه‌شی زانیوه، دوێنێ دوا واده‌بووه كه به‌رهه‌م ساڵح وه‌ڵامی ماڵباتی تاڵه‌بانی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ‌نێو یه‌كێتی بداته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی ناوبراون ئه‌وه بوه كه ناگه‌ڕێته‌وه نێو یه‌كێتی.
ماڵباتی تاڵه‌بانی هه‌وڵیانداوه تا پێش به‌ستنی كۆنگره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی یه‌كێتی، به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕێننه‌وه نێو یه‌كێتی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستیهێناوه.
پاش ئه‌وه‌ی ماڵباتی تاڵه‌بانی بێهیوا بوون له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو یه‌كێتی، نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی گۆسره‌ت ڕه‌سوڵی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی كرد، داوایان لێ‌كرد واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دیاریبكرێت.
ڕ . ج