نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم نزمدەبێتەوە

کوردستان

25/02/2018‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 122 هەزارو 450 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 122 هەزارو 450 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەنزمی ماوەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 152 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 172 هەزار دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 27 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 34 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح