جەڵدەی دڵ ژنە هونەرمەندێكی بۆلیوودی هندی دەكوژێت

هەمەڕەنگ

25/02/2018‌ 980 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 سەرچاوە هەواڵییەكانی هندستیان بڵاویانكردەوە، كە ژنە ئەستێرەی دیاری بۆلیوود سریدیفی كابۆر كۆچی دوایی كردووە.

سەرچاوە هەواڵییەكان بڵاویشیانكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە كابۆ لەتەمەنی 54 ساڵی بەهۆی جەڵدەی دڵ كۆچی دوایی كردووە.

رادیۆی (بی بی سی) هندی بڵاویكردەوە، كە كابۆر لەئەمارەتی "دوبەی" لەئیمارات كۆچی دوایی كردووە، كە بۆ بەشداری لەئاهەنگی هاوسەرگیری یەكێك لەئەندامانی خانەوادەكەی چووبووە ئەو وڵاتە.

ئەو كچە هونەرمەدە هندییە یەكێك بوو لەهونەرمەندە دیارەكانی هیندستان‌و بەشداری لە زیاتر لە 150 فیلم كردووە، لەدیارترینیان "چاندی" و "چالباز" و "سادما".

هـ ـ ح