میدیای پەكەكە دەنگۆی دەستگیركردنی ساڵح موسلیم پشتراستدەكاتەوە

کوردستان

25/02/2018‌ 5566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی رۆژنیوزی سەر بەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، دەنگۆی دەستگیركردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدەی پشتراستكردەوە.

ئاژانسەكە ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی هەواڵێك رایگەیاندووە، لەسەر خواستی وڵاتی توركیا ساڵح موسلیم لەپراگی پایتەختی چیك دەستگیركراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ میدیای توركیا بڵاویانكردەوە، ساڵح موسلیم لەپراگی پایتەختی چیك لەشوێنی مانەوەی لەئۆتێلێك دەستگیركراوە.

ساڵح موسلیم، ئێستا بەرپرسی پەیوەندییەكانی كوردۆناسیۆنی رۆژئاوای كوردستان "تەڤدەم"ەو ماوەی رابردوو لەلایەن توركیاوە ناوی خرایە "لیستی تیرۆرەوە"و داوای دەستگیركردنی كرد.

هـ ـ ح