وردەكاری دەستگیركردنەكە
لەسەر خواستی توركیا ساڵح موسلیم دەستگیركراوە

کوردستان

25/02/2018‌ 5193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكردەوە ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات- پەیەدەو بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤ-دەم، لە سەر داوای حكومەتی توركیا لەپراگی پایتەختی چیك دەستگیركرا.

ئاژانسەكە، كە میدیایەكی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەیە، ساڵح موسلیم بەمەبەستی بەشداریكردن لەكۆنفرانسێكدا پراگی پایتەختی چیك لەو وڵاتە بوو، ئەمڕۆ یەك شەممە پاش ئەوەی لەلایەن دەزگای سیخوڕی توركیا "میت" بۆ ماوەیەك خرابووە ژێر چاودێرییەوە، لەلایەن پۆلیسی چیكەوە دەستگیركرا.

ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە هێزەكانی میتی توركیا لەو ماوەیەی ساڵح موسلیمیان لەناو هۆتێلەكەدا خستبووە ژێر چاودێرییەوە، وێنەیان گرتبوو لەمیدیا توركەكاندا بڵاویان كردبووە، بۆیە پۆلیسی چیكیش لەدوێنێوە بۆ زیادكردنی ئاسایشی هۆتێلەكە كەوتبووە هەوڵدانەوە.

سیاسەتمەدارانی كورد لەبارەی دەستگیركردنی ساڵح موسلیمەوە بەدواداچوونیان كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان نەدراوەتەوە، كە داوای روونكردنەوەیان لەچیك كردووە.

هـ ـ ح