ئۆپرا وینفری پرسی خۆكاندیدكردنی بۆ سەرۆكی ئەمریكا یەكلاكردەوە

جیهان

25/02/2018‌ 1923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆپرا وینفری، ئەستێرەی تەلەفزیۆنی پرسی دەنگۆی خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە 2020 یەلاكردەوە.

ئۆپرا وینفری لەمیانی دیدارێكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، "من تەنیا دەمەوێت رووبەڕووی كامێرا ببمەوە، لەبەر ئەوە هەرگیز خۆم بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید ناكەم".

ئەو ئەستێرە تەلەفزیۆنییە راشیگەیاند، دەبێت بینەری "من ئەوە بزانن، كە من تەنیا لەستۆدیۆكان دەمێننەمەو هیچ بوارێكی تر تاقیناكەمەوە".

چەند مانگێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە ئۆپرا لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2020 خۆی كاندید دەكات، ئەوەش بۆ ركابەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح